تەقینەوەی دوو نەوتکێشی سەرپێچیکار لە گەروی هورموز
دوو نەوتکێشی سەرپێچیکار لە ڕێڕەوە نایاساییەکەی گەروی هورموز بە هۆی تەقینەوەیەکی هەژێنەر لە کاتێکدا وەستێندران کە لە ناو بڵێسەی ئاگردا دەسووتان.
یەکێک لەم کەشتییانە کە لە شێوەی سوپەرنەوتهەڵگر بوو، بەر مینێکی دەریایی بەرکەوت و تەقیەوە و نەوتهەڵگری دووەمیش کە لە لایەن فڕۆکە جەنگەکانی سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکاوە سکۆرت دەکرا، بە تەمای تێپەڕینی بەدزیەوە لە ڕێڕەوە نایاساییەکەدا بوو کە تەقایەوە و بە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی قورس لە جێگەی خۆی وەستا. شایانی باسە ئەم نەوتهەڵگرانە بە هۆی کوژاندنەوەی هەموو سیستەمەکانی ترانزێت و ڕاداری خۆیان لە دیواری ئاگرینی گەروی هورموز کەوتن و هەر بۆیە لە لێوارە باشوورییەکانی گەروی هورموزدا وەستێندران و لە ئاگردا سووتان. هێزی دەریایی سپای پاسداران جەخت دەکات هەروەک پێشتریش چەندین جار هۆشداری دابوو ئەم ڕێڕەوە نایاسایی و نائەمنە و هەموو کەشتییەکانی هاوکاری سوپای تیرۆریست و دەستدرێژکاری ئەمریکا کە بەنیازی تێپەڕینن لەم ڕێڕەوانەدا، تووشی هەر ئەو چارەنووسە دەبن.