سەرلەشکەر ڕەزایی: کرانەوەی گەرووی هورموز بەسراوەتە بە قبووڵکردنی حەوت مەرجەکەی ئێران
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە ئاماژە بە مەرجەکانی ئێران سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورموز رایگەیاند: ئێمە حەوت مەرجەکەی خۆمان کە هەمان مافە ڕەواکانی گەلی ئێرانە، ڕاگەیاندووە و تا ئەم مەرجانە جێبەجێ نەکرێن، گەرووی هورموز ناکرێتەوە.
سەرلەشکەر موحسین رەزایی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین بە فریودەرانە وەسفکردنی وەڵامەکەی ئەمریکا بە مەرجەکانی ئێران وتیشی: ئێمە حەوت مەرجەکەی خۆمان خستۆتە بەر دەستی ئەمریکاییەکان و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین، هەرچەن وەڵامە بەراییەکی واشینگتۆن ئێمەی ڕازی نەکردووە. سەرلەشکەر ڕەزایی جەختیشی کرد: داوامان لە ئەمریکاییەکان کردووە وەڵامی ڕاشکاوانە و شەفاف بدەنەوە بە شەرت و مەرجەکانی ئێمە، کەچی تا ئێستا وەها وەڵامێکیان نەداوەتەوە. بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەروەها بانگەشەکانی هاوپێوەند بە پلانداڕێژران بۆ ئەوەی دیدارێکی لەگەڵ "جەی دی وەنس"ی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەبێ، بە درۆ و دەلەسە و بێ بنەما زانی. ناوبراو ڕاشکاوانە وتیشی: هەموو بانگەشەکانی هاوپێوەند بە بەردەوامیی دانوستان لەگەڵ ئێران، لە پێناو کەمکردنەوەی گوشاری ئابووری و دابەزاندنی نرخی نەوت بڵاو دەکرێتەوە. سەرلەشکەر ڕەزایی لە کۆتاییدا راشیگەیاند: بانگەشەکانی واشنتۆن سەبارەت بە بەردەوامبوونی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک لە قەتەر، تەواو درۆ و دەلەسەیە.