تەقینەوەی هەژێنەر و نوقمبوونی کەشتییە سەرپێچیکارەکان لە گەرووی هورموز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448184-تەقینەوەی_هەژێنەر_و_نوقمبوونی_کەشتییە_سەرپێچیکارەکان_لە_گەرووی_هورموز
لە ماوەی چەند کاژێری ڕابردوودا دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە کاتی تێپەڕین بە ڕێگا نایاساییەکەی باشووری گەروی هورموز، بە هۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی تووشی تەقینەوەیەکی تۆقێنەر بوون.
(last modified 2026-11-15T15:09:17+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2026 18:15 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی هەژێنەر و نوقمبوونی کەشتییە سەرپێچیکارەکان لە گەرووی هورموز

لە ماوەی چەند کاژێری ڕابردوودا دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە کاتی تێپەڕین بە ڕێگا نایاساییەکەی باشووری گەروی هورموز، بە هۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی تووشی تەقینەوەیەکی تۆقێنەر بوون.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی دەریایی سپا بڵاوی کردەوە کە ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرانە کە بە فریو و داکۆکیی سوپای جەنایەتکاری ئەمریکا بە کوژاندنەوەی هەموو سیستەمەکانی ناسینەوە و پێوەشوێنگیران بەنیازی تێپەڕینی پەنامەکی بوون، بە هۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی تووشی تەقینەوەبوون و ئێستایش هەر خەریکە لە ئاگردا دەسووتن.شایانی باسە یەکێک لەم نەوتهەڵگرانە لە مۆدێلی سوپەرنەوتهەڵگرەکان بووە و زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتەی پێبووە کە دوابەدوای تەقینەوەکە تووشی ئاگرتێبەربوونێکی یەکجار بەربڵاو بوو و لە ئاوەکانی باشووری کەنداوی فارس چووە ژێر ئاوەوە.هێزی دەریایی سپا بە هۆشداریدان بە خاوەنانی نەوتهەڵگرەکان، بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و ستافی کەشتییەکان، سەبارەت بە نزیک نەبوونەوەیان لە ناوچەی قەدەغەی گەرووی هورموز، وشداریشی داوە کە بە هیچ لەونێ فریوی سپای دەستدرێژکاری ئەمریکا مەخۆن.