پەردەلادران لە مووشەکهاوێژی تازەی دوو مووشەکی سووتەمەنیی شلی سپا
لە یەکەم سەردانی سەرلەشکەر وەحیدی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە شارە مووشەکییەکان پەردە لادرا لەسەر مووشەکهاوێژی تازەی دوو مووشەکیی سووتەمەنی شلی هێزی هەوافەزای سپا.
سەردار سەرلەشکەر ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی گشتی سپا لە کاتی سەردانیدا لە شاری مووشەکی هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: هەموو وڵاتانی ناتۆ دژ بە ئێران بوون بەڵام نەیانتوانی سەرکەون. سکرتێری گشتی ناتۆ دانیناوە بەوەیدا کە زیاتر لە 50 هەزار گەشتی ئاسمانی لە وڵاتانی ناتۆوە دژ بە ئێران هەستاونەتەوە. سەرلەشکەر وەحیدی وتیشی: ئێمە ئێستا زەبوونی و سەرشۆڕی دوژمن زیاتر لە ڕابردوو بە چاوی خۆمان دەبینین. فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپایش لەم سەردانەدا بە ئاماژە بە لێهاتووییەکانی ئەم هێزە لە شەڕی دژی دوژمندا ڕایگەیاند کە هێزی هەوافەزای سپا هەر ئانوسات ئامادەی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەرێتی سپای پاسدارانە. سەردار سەید مەجیدی موسەوی جەختی کرد: توانا و لێهاتووییەکانی ئێمە لە مەودای نێوان ئەم دوو شەڕەدا یەکجار پەرەی سەندووە، سوپرایزەکان و بەرهەمی کارامە و بەهێزی تۆقێنەر و تیابەر لە ناوەندی ڕەزم و جەنگاوەریماندا پێکهاتووە. فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا بە ئاماژە بەوەی کە لە بەکارهێنانی هێز و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان یەک چرکەش درەنگ ناجووڵێنەوە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە مەیدان لە دەستی ئێراندایە و ئێمە گۆڕەپانی شەڕ دیاری دەکەین.