هێزی داگیرکەری زایۆنی خێوەتەکانی ئاوارەکانی غەززەی کردە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448290-هێزی_داگیرکەری_زایۆنی_خێوەتەکانی_ئاوارەکانی_غەززەی_کردە_ئامانج
هێزەکانی رژێمی زایۆنی لە درێژەی بنپێکردنی ئاگربەستدا لە غەززە، دەستیان دایە ئاوربەردانە خێوەتی ئاوارەکان و تەقەیان کرد لە خەڵکی مەدەنی لە باشووری غەززە.
(last modified 2026-11-21T18:02:04+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2026 16:30 Asia/Tehran
  • هێزی داگیرکەری زایۆنی خێوەتەکانی ئاوارەکانی غەززەی کردە ئامانج

هێزەکانی رژێمی زایۆنی لە درێژەی بنپێکردنی ئاگربەستدا لە غەززە، دەستیان دایە ئاوربەردانە خێوەتی ئاوارەکان و تەقەیان کرد لە خەڵکی مەدەنی لە باشووری غەززە.

 

لە پەلاماری هێزی سەربازی رژێمی زایۆنی بۆ سەر خێوەتی ئاوارەکان لە خان یونس، دایک و منداڵێک بریندار بوون. ناوچەکانی باکووری غەززە بەتایبەت بەیت لاهیا و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆردووگای نوسەیراتیش بوونە گۆڕەپانی جموجۆڵی هێزی داگیرکەری زایۆنی. وەزارەتی تەندروستیی غەززەش ڕایگەیاندووە لە پەلامارەکانی ٤٨ کاتژمێری ڕابردووی رژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، ٩ کەس شەهید بوون و ٥٥ کەسیش بریندار بوون. ئەم دۆخە لە کاتێکدایە کە دانیشتووانی غەززە لە بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا، بارانی بەخوڕ، هەروەها کۆن و بێکەڵک بوونی خێوەتەکانی ئاوارەکان لە ڕەوشێکی یەکجار نالەباردا ژیان دەبەنە سەر. بە پێی دوایین ڕێژە و ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە دەستپێکی شەڕەوە بەهۆی دەستدرێژیی رژێمی زایۆنی لەم شارەدا شەهید بوون، گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ٧١٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٦ هەزار و ١٣٩ کەس.