-
کەنعانی: بێدەنگیی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی جێی شەرمەزارییە
شوبات 19, 2023 13:22وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق و دەوروبەری ، بێدەنگیی وڵاتانی ڕۆژاوای لە بەرامبەر پێشێلکردنی دووبارەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا لە لایەن ڕژێمی دەستدرێژکاری زایۆنییەوە جێگای شەرمەزاری زانی.
-
گەشتی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بۆ عومان
شوبات 19, 2023 16:43فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی عومان گەیشتە شاری مەسقەت.
-
کەنعانی چافی ڕوو لە دوژمنان : بەم زووانە لەبەردەم خۆڕاگری و هێز و گەورەیی نەتەوەی ئێراندا بە چۆکدا دێن
شوبات 18, 2023 13:49وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی؛ دوژمنان بەم زووانە لە بەردەم خۆڕاگری و هێز و گەورەیی نەتەوەی ئێران بە چۆکدا دێن.
-
ڕەئیسی: گەلی ئێران بە خۆڕاگرییەکی نمونەیی پیلانەکانی پاوانخوازانی پوچەڵ کردەوە
شوبات 18, 2023 11:29سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: گەلی ئێران بە خۆڕاگرییەکی نمونەیی پیلانەکانی پاوانخوازانی پوچەڵ کردووەتەوە.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: هۆکاری سەرەکیی ئێران ترسێن کردن، پشتیوانیی ڕاشکاوانە و بێباکانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فەلەستینە
شوبات 18, 2023 10:34ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: نیزامی ئیسلامی ڕووگیری کەس نابێت و لەگەڵ ئەوەی بە ئاشکرا پشتیوانی و بەرگری لە نەتەوەی فەلەستین دەکات، بە هەر شێوەیەکیش کە پێی بکرێت، بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانیان.
-
ئیمام جومعەی مەهاباد: خەڵک هیچ خەمساردیەکیان لە پشتیوانی کردنی حکومەتی ئیسلامی نەنواند
شوبات 17, 2023 19:44ئیمام جومعەی مەهاباد وتی: خەڵک بە بەشداری کردنیان لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان هیچ خەمساردیەکیان لە پشتیوانی کردنی کۆماری ئیسلامیدا نەنواندو ئەمڕۆ نۆرەی بەرپرسانە کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و باشترکردنی بارودۆخی کۆمەڵگا بدەن.
-
کوژرانی فەقێیەکی لاوی سەقزی بە ھۆی چەکدارانی نەناسراوەوە
شوبات 17, 2023 19:15جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: فەقێیەکی لاوی ١٩ ساڵانی خەڵکی سەقز لبە ھۆی کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
-
تەیارکرانی پاسەوانی سنووریی ئێران بەھەموو جۆرە خۆفڕوئۆتۆمبێلی تاکتیکی و ئاوگەڕی دەریایی
شوبات 17, 2023 16:46فەرماندەی پاسەوانی سنووریی هێزی پۆلیسی ئێران تەیارکرانی ئەم هێزەی بە ھەموو جۆرە خۆفڕو ئۆتۆمبێلێکی تاکتیکی و ئاوگەڕی دەریایی ڕاگەیاند.
-
ئیمام جومعەی سنە: بەشداریی شکۆمەندی خەڵک لە ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئەرکی بەرپرسانی قورستر کردووە
شوبات 17, 2023 16:00ئیمام جومعەی سنە ڕایگەیاند: بەشداریی بەرفراوان و شکۆمەندی خەڵک لە ڕێپێوانەکەی ٢٢ی ڕێبەندان، دەربڕینی ئەمەگداری و دڵسۆزیی گەل بۆ نیشتمان و شۆڕش بوو کە دیارە ئەرکی بەرپرسانی قورستر کردووە.
-
هاوسۆزی دەربڕینی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ حکومەت و خەڵکی تاجیکستان
شوبات 17, 2023 12:25سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ هاوتا تاجیکییەکەی، سەرەخۆشی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ڕووداوی ھەرەس ھاتن لە پارێزگای بەدەخشان دەربڕی.