هاوسۆزی دەربڕینی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ حکومەت و خەڵکی تاجیکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415254-هاوسۆزی_دەربڕینی_سەرۆک_کۆماری_ئێران_بۆ_حکومەت_و_خەڵکی_تاجیکستان
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ هاوتا تاجیکییەکەی، سەرەخۆشی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ڕووداوی ھەرەس ھاتن لە پارێزگای بەدەخشان دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2023 12:25 Asia/Tehran
  •  هاوسۆزی دەربڕینی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ حکومەت و خەڵکی تاجیکستان

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ هاوتا تاجیکییەکەی، سەرەخۆشی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ڕووداوی ھەرەس ھاتن لە پارێزگای بەدەخشان دەربڕی.

دوابەدوای ئەو ھەرەس و ڕنووەبەفرەی لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا شارەکانی سەربە پارێزگای خۆسەری «بەدەخشان» لەسەر سنووری ئەفغانستان، تاجیکستان و پاکستانی گرتەوە ١٧ کەس لە شارومەندانی ئەم ناوچانە گیانیان لەدەست دا.

ھەر بەم بۆنەیەوە و بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ «ئیمامعەلی ڕەحمان» سەرۆک کۆماری تاجیکستان ،وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ حکومەت و خەڵکی تاجیکستان بۆ گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ڕووداوی ڕنووە بەفڕو ھەرەس ھێنان لە پارێزگای خۆسەری بەدەخشان دا، کۆچی دوایی کۆمەڵێک لە تاجیکەکانی لەم کارەساتە دڵتەزێنەدا سەرەخۆشیی کرد.