-
وەزیری ناوخۆی ئێران: "مەهسا ئەمینی" لێی نەدرابوو
ئهیلوول 24, 2022 04:42وەزیری ناوخۆ وتی: ئەنجامی لێکۆڵینەوە جیاوازەکان نیشانی دا کە مەهسا ئەمینی لێی نەدراوە و شکانی کاسەی سەریشی درۆیە.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بە مێژووی پڕشوورەیی مافی مرۆڤەوە ئامۆژگاریی جیهان دەکات
ئهیلوول 24, 2022 07:02وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی تویتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا نووسیویەتی: " ئەمریکا بە مێژووی پڕ شەرمەزاریی مافی مرۆڤەوە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی ئەو وڵاتە،چۆن دەوێرێ خۆی لە پێگەیەکی باڵای ئەخلاقیدا ببینێت و ئامۆژگاریی جیهان بکات؟".
-
ئیمام جومعەی سنە: زیان گەیاندن بە سامانی گشتی، زیان گەیاندن بە خەڵکەو دیارە ئەمە قەت ڕەوشتی کورد نییە
ئهیلوول 23, 2022 16:02ئیمام جومعەی شاری سنە باسی گیان سپاردنی دڵتەزێنی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی»ی کرد و وتی: با خەڵک ڕێگە نەدەن دوژمن بە بیانووی گیان سپاردنی ئەم خاتوونە بەڕێزە، ئاژاوە بنێتەوەو کەڵکاژۆیی بکات.
-
لەنێوبرانی شانەیەکی تیرۆریستی لە باکووری رۆژئاوای ئێران
ئهیلوول 23, 2022 13:37فەرماندەری پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات (باکوری ڕۆژئاوای ئێران) ڕایگەیاند: بە دەستخستنی زانیاریی ھەڵمەت بردن و ھەواڵگریی پێویست لە لایەن پاسەوانانی سنووریی فەوجی سەرسنووری «خودائافەرین» ئەندامانی شانەیەکی تیرۆریستی ناس کران و گیران.
-
ڕێپێوانی دژی ئاژاوەو ناھێمنی و ھەنگاوی تێکدەرانە لە شارستانە جۆربەجۆرەکانی ئێران لەوانە تاران
ئهیلوول 23, 2022 13:05نوێژخوێنان و چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک لە شارە جیاجیاکانی ئێرانی ئیسلامی و لە تاران ئەمڕۆ (هەینی) لە دوای نوێژی جومعە دژی ئاژاوەو ناھێمنی و کردەوەی تێکدەرانە ڕێپێوانیان کرد.
-
٦٥ چەکی ئۆتۆماتی ئەمریکی لە دیواندەرە دۆزرایەوەو دەستی گیرا بە سەردا
ئهیلوول 23, 2022 10:23ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی پۆلیسی پارێزگای کوردستان دەست بەسەرداگرتنی ٦٥ چەکی ئۆتۆماتیکی ئەمریکیی لە شاری دیواندەرە ڕاگەیاند.
-
باوکی قوربانییەکی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی دیواندەرە: کوڕەکەم بە ھۆی دژەشۆڕشەکانەوە کوژراوە
ئهیلوول 23, 2022 10:09باوکی «فۆئاد قەدیمی» قوربانییەکی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی شارستانی دیواندەرە وێڕای ئاماژە کردن بە پرۆسەی دەست وەشاندنی دژە شۆڕشەکان لە گردبوونەوەکاندا، وتی: کوڕەکەم بەشداریی ھیچ گردبوونەوەیەکیشی نەکرد بوو، کەچی بە ڕێگای گەڕانەوەی لە دوکانەکەیەوە بۆ ماڵ، بە ھۆی چەند ڕق لە دڵێکی ئاژاوچییەوە کوژرا.
-
ھێرشی ئاژاوەگێڕان بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتیی خەڵک لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران
ئهیلوول 23, 2022 09:36ھێرشی ئاژاوەگێڕان بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتیی خەڵک و پارێزەرانی ڕێکمەندی و ئاسایشت بە بیانووی گیان لە دەست دانی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» دوێنێ شەویش لە تاران و چەند شاری دیکەی ئێران بەردەوام بوو.
-
ڕەییسی لە نیۆیۆرکەوە گەڕایەوە بۆ تاران
ئهیلوول 23, 2022 08:45سهرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پاش بهشداری له حەفتاوحەوتەمین کۆگهی گشتیی نهتهوه یهکگرتووهکان، ئهمڕۆ نیویۆرکی بهرهو تاران بهجێ ھێڵا.
-
جەختی ڕەییسی لەسەر ڕێگریکردن لە هەر جۆرە گۆڕانکارییەک لە جوگرافیای سیاسیی ناوچەکەدا
ئهیلوول 23, 2022 04:59سهرۆک کۆماری ئێران له دیدار لهگهڵ سهرۆک وهزیرانی ئهرمینیا له نیویۆرک وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران جهخت له سهر پێشگرتن له ههر ئاڵوگۆڕێک له جوگرافیای سیاسیی ناوچهکه دهکاتهوه.