وەزیری ناوخۆی ئێران: "مەهسا ئەمینی" لێی نەدرابوو
ئهیلوول 24, 2022 08:12 Asia/Tehran
وەزیری ناوخۆ وتی: ئەنجامی لێکۆڵینەوە جیاوازەکان نیشانی دا کە مەهسا ئەمینی لێی نەدراوە و شکانی کاسەی سەریشی درۆیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی دا سەبارەت بە دوایین دۆخی دۆسیەی مەهسا ئەمینی وتی: دوای ئەو ڕووداوە تاڵە کە دڵی هەمووانی تەزاند و بە پێی فەرمانی سەرۆک کۆمار بەرنامەیەکی چەند قۆناغی داڕێژرا. بەشی پزیشکی، بەشی دادوەری، بەشی لێکۆڵینەوە، ڕاپۆرتی دامودەزگا خۆجەییەکان لە ئەو قۆناغانە بوو.
ناوبراو ڕایگەیاند: سەرەتا ڕاگەیێندرا کە ئەمینی لێی دراوە، بەڵام ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە نەخۆشخانە و ڕاپۆرتی پزیشکی داد و ڕاپۆرتەکانی دیکە نیشانی دا لێدرانێک ئەنجام نەدراوە و شکانی کاسەی سەریشی درۆیە.