وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بە مێژووی پڕشوورەیی مافی مرۆڤەوە ئامۆژگاریی جیهان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411600-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_ئەمریکا_بە_مێژووی_پڕشوورەیی_مافی_مرۆڤەوە_ئامۆژگاریی_جیهان_دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی تویتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا نووسیویەتی: " ئەمریکا بە مێژووی پڕ شەرمەزاریی مافی مرۆڤەوە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی ئەو وڵاتە،چۆن دەوێرێ خۆی لە پێگەیەکی باڵای ئەخلاقیدا ببینێت و ئامۆژگاریی جیهان بکات؟".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2022 07:02 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بە مێژووی پڕشوورەیی مافی مرۆڤەوە ئامۆژگاریی جیهان دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی تویتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا نووسیویەتی: " ئەمریکا بە مێژووی پڕ شەرمەزاریی مافی مرۆڤەوە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی ئەو وڵاتە،چۆن دەوێرێ خۆی لە پێگەیەکی باڵای ئەخلاقیدا ببینێت و ئامۆژگاریی جیهان بکات؟".

  بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، "ناسر کەنعانی چافی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کاردانەوەی بەرامبەر بە تویتەکەی "ئەنتۆنی بلینکن"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیشاندا دەوڵەت و نووسیویەتی: پێویستە بلینکن لەبیری بێت کە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیە، پۆلیسەکەی تەنها لە ماوەی ٩ مانگدا تەقەیان لە ٧٣٠ کەس کردووە و کوشتوویانن کە زۆربەیان ڕەشپێست بوون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی کە بە مێژووی دوور و درێژی شەڕ و توندوتیژی لە جیهاندا ناسراون، دەسەڵات و شەرعیەتیان نییە کە ئامۆژگاریی کەسانی دیکە بکەن سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەش کرد کە حکومەتی ئەمریکا بەردەوامە لە شکستەکانی لە سیاسەتی زۆرترین فشار و تیرۆر و بە تیرۆریسمی ئابووری گەورەترین پێشێلکاری مافەکانی نەتەوەی ئێرانە .