ئێران
-
پێشکەش کردنی خەڵاتی تایبەتی یەکێتیی ئەیبییو بە ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران
تشرینی یهکهم 25, 2024 12:46شەست و یەکەمین کۆبوونەوەی گشتیی ABU ، ئەمساڵ لە شاری ئەستەموڵی تورکیا بە دروشمی "موتوربەکردنی زیرەکیی دەستکردو پەخشی میدیایی و کۆمەڵگا" بەڕێوەچوو. یەکێتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنەکانی ئاسیاو ئەقیانوسیە لە ساڵی ١٩٦٤ەوە چالاکیی خۆی دەست پێکردووەو ئێستا بە ٢٨٠ ئەندامەوە لە ٥٦ وڵاتی جیھان بە یەکێک لە گەورەترین و پڕۆفشناڵ ترین سەندیکاکانی میدیایی لە جیهاندا دادەنرێت.
-
پەیامی سەردار تەنگسیری بۆ دوژمنانی واوەناوچەیی
تشرینی یهکهم 24, 2024 17:38فەرماندەی هێزی دەریایی سپا ڕوولە دوژمنانی واوەناوچەیی وتی : ئێوە دوژمنی ئێمەن و ئێمە وەڵامی زەخت تان پێی ئەدەینەوە . ئێوە لە ماوەی مێژووی شۆڕشی ئیسلامیدا لەو بابەتە تێی گەیشتوون کە ئێمە لە هەمبەر زۆردا بە چۆکدا نایەین .
-
ئەنجومەنی ئاسایش ڕژیمی زایونیستی ناچار بە ڕاگرتنی جەنایەتەکانی لە غەزە و لوبنان بکات
تشرینی یهکهم 24, 2024 10:45ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ هەرچی خێراتر ڕژیمی زایونیستی ناچار بە ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانی لە غەزە لوبنان و سوریا بکات
-
قوڵ کرانەوەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ئەندامانی دیکەی بریکس دا
تشرینی یهکهم 24, 2024 10:36کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە پەیوەست بوو بە تاقمی ئابوورییە تازە پێگەییشتووەکانی ناسراو بە «بریکس»ەوەو «مەسعود پزشکیان» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەندامانی دیکەی بریکس سەردانی ڕووسیای کردووە.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕش: ڕژێمی زایونی لە ھەوڵی لەنێوبردنی خۆڕاگری دا شکستی ھێنا
تشرینی یهکهم 24, 2024 07:18ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر شکست ھێنانی ڕژێمی زایونی لە ھەوڵەکانی بۆ لەنێوبردنی خۆڕاگری سەرباری قەڵاچۆی پتر لە ٥٠ ھەزار مرۆڤی بێ دەرەتان، شکست ھێنانی گەورەتری گەڕاندنەوە بۆ ڕیسوا بوونی سیاسەتوانانی ڕۆژئاوا لە ڕووی کەلتوورو شارستانیەتەوە.
-
یەکەمین بەفری پاییز لە گیلان
تشرینی یهکهم 23, 2024 16:26یەکەمین بەفری پاییز لە گیلان بەرزایی و جادە شاخاوییەکانی ڕزوانشار و تاڵشی بە سپی داپۆشی.
-
دیداری پیزیشکیان و سەرۆک وەزیری هێند
تشرینی یهکهم 23, 2024 13:15سەرۆک کۆماری ئێران شەوی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ نارندرا مودی سەرۆکوەزیری هێند لە قازانی ڕووسیا وتی : بە دوای پەرەی پەیوەندی لە گەڵ دراوسێیەکان و بەرگرتنی تێکهەڵچوونەکان لەناوچەین.
-
بریکس دەبێتە جەمسەرێکی نوێ جیهانی
تشرینی یهکهم 23, 2024 13:06سەید عەباس عێراقچی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بریکس هێدی هێدی دەبێتە جەمسەرێکی جیهانی وتی :کۆمەڵێک لە وڵاتانی نەیاری ڕۆژئاوا خەریکی داڕشتنی میکانیسمێکن کە جیهان ڕزگار بکەن لە پاوانخوازی ڕۆژئاوا.
-
سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڕووسیا
تشرینی یهکهم 23, 2024 07:15شازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی تاقمی بریکس لە ئەمڕۆوە لە شاری کازانی ڕووسیا دەستپێکراوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی دەبێت. ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەیە دوای پەیوەست بوونی پێنج وڵاتی نوێ بە بریکس لە ساڵی دووهەزارو بیست و چوارەوە.
-
پزیشکیان: هەر هێرشێکی ئیسڕائیل وەڵامی گونجاوی دەبێت
تشرینی یهکهم 22, 2024 14:10مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە شەهید یەحیا سینوار لەنوسینگەی حەماس لەتاران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هێرش بکات وەڵامێکی گونجاوی دەدەینەوه.