گیرانی زیاتر لە پەنجا گومانلێکراو بەداعشی بوون لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i339812-گیرانی_زیاتر_لە_پەنجا_گومانلێکراو_بەداعشی_بوون_لە_تورکیا
پۆلیسی تورکیا دەیان کەسی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شاری ئەستەمووڵی وڵاتەکەی قۆڵبەست کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2018 13:42 Asia/Tehran
  • گیرانی زیاتر لە پەنجا گومانلێکراو بەداعشی بوون لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا دەیان کەسی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شاری ئەستەمووڵی وڵاتەکەی قۆڵبەست کرد.

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی یەنی شەفەق، پەنجاو یەک کەسێک کە ڕۆژی هەینی بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش لە ئەستەمووڵ گیراون، بەنیازبوون هەوڵی تیرۆریستی ئەنجام بدەن لەو شارەدا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستیی ئەمڕۆی پۆلیسی ئەستەمووڵ جگە لە گرتنی ئەو پەنجاو یەک کەسە، بڕێکی زۆری سەنەدی شاراوە، کەرەستەی پەیوەندیی گرتن و چەکئامێر دۆزرایەوە.

لەحاڵێکدا کە میدیا خۆجێیەکانی تورکیا پێشتر چەند ڕاپۆرێکیان لەبارەی داکۆکیی ناڕاستەوخۆی ئانکارا لە داعش لە کاتی دەسپێبوونی قەیرانی سووریا بڵاو کردۆتەوە بەڵام دەوڵەتی تورکیا ئیدیعا دەکا، لەدوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار داعشی قۆڵبەست کردووە.