ژماری تووشبوانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 150 ھەزار کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i381095-ژماری_تووشبوانی_کۆرۆنا_لە_تورکیا_گەیشتە_150_ھەزار_کەس
وەزاڕەتی تەندروستیی تورکیا ئەمشەو باسی تومارکرانی ھەزار و 368 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنای کرد لەم وڵاتە لە 24 کاژێری رابردوودا و گوتی ، ژماری تووشبوان بە ڤایروسی کرۆنا لە تورکیا گەیشتووەتە 149 ھەزار و 435 کەس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 17, 2020 18:30 Asia/Tehran
  • ژماری تووشبوانی کۆرۆنا لە  تورکیا گەیشتە 150 ھەزار کەس

وەزاڕەتی تەندروستیی تورکیا ئەمشەو باسی تومارکرانی ھەزار و 368 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنای کرد لەم وڵاتە لە 24 کاژێری رابردوودا و گوتی ، ژماری تووشبوان بە ڤایروسی کرۆنا لە تورکیا گەیشتووەتە 149 ھەزار و 435 کەس .

 بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، وەزاڕەتی تەندروستیی تورکیا ژماری قوربانیانی کۆرۆنا لەو وڵاتەشی چوار ھەزار و 140 کەس راگەیاند کە ئەم رەقەمە بە بەراورد لە گەڵ ئاماری رۆژی شەممە 44 کەس زیادبوون نیشان ئەدات . 

بە گوێرەی دوایین ئامار تا ئێستا زیاتر لە 4 میلیۆن و 770 ھەزار کەس لە جیھاندا کۆرۆنایان گرتووە کە لەو ژمارە نزیکەی یەک میلیۆن و 843 ھەزار کەس چاک بوونەوە و لانیکەم 314 ھەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.