ته‌مووز 06, 2020 07:43 Asia/Tehran
  • رەخنەی ئاڵمان لە پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە کوردیەکانی سوریا

‌ بۆ یەکەمجار حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا رەخنەی لە تورکیا گرت لەسەر کردەوە سەربازیەکانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریاو بە " نا شەرعی " زانی .

 

 هەڵوێستی حکومەتی ئەڵمانیا لەمەڕی لەشکرکێشیەکەی ساڵی پار کە تا ئێستاش ناوبەناو بەردەوامە بۆ سەر ناوچە کوردیەکان، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە " شەرعیەتی نێودەوڵەتی نییە"، ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزاڕەتی گەشپێدانی ئەو وڵاتە دەیەوێت لە پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنادا یارمەتی خەڵکی باکوری سوریا بدات.

 حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا لێدوانی نا ئاسایی و زۆر جیاوازی بەرامبەر سیاسەتی تورکیا لە سوریا نیشانداو، رەخنەی لە سیاسەتی ئەو وڵاتە و هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە کوردیەکان گرت.

ماریا فلاتشبارس خانمە وەزیری گەشەپێدانی حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا دەربارەی ئۆپراسیۆنی ساڵی پاری تورکیا بۆ سەر ناوچەکە،  رایگەیاند" ناتوانێت هیچ هۆکارێک دیاری  بکەیت کە سیفەتی شەرعی بەپێی یاسای نێودەوڵەتیەکان بدات بەو هێرشە". 

هەروەها ئەو وەزیرە ئاڵمانیە داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات بە بڕی ملیۆنێک یۆرۆ کۆمەکی ئەو رێکخراوە ناحکومیانە بکات کە لەبواری تەندروستیدا کاردەکەن بۆ روبەڕوبوونەی کۆرۆنا لە ناوچە کوردیەکانی سوریا .

بۆچوونت