ته‌مووز 06, 2020 17:56 Asia/Tehran
  • وەزیری تەندروستیی تورکیا: 19 قوربانی و 1 هەزار و 148 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 19 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەستداوە.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە 6ی جوولای 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ  1 هەزار و 148 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 205 هەزار و 758 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 19 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و  225 کەس.

ھەر بەپێی داتاکان ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشییەکە چاک بوونەتەوە بەراورد لەگەڵ ژمارەی ئەوانە لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن لە ڕۆژێکدا لە ئاستێکدان.

بۆچوونت