گەڵاڵەی تورکیا بۆ ناردنی ھێزی سەربازیی بۆ ئازەربایجان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i389243-گەڵاڵەی_تورکیا_بۆ_ناردنی_ھێزی_سەربازیی_بۆ_ئازەربایجان
سەرۆک کۆماری تورکیا گەڵاڵەیەکی بۆ ناردنی ھێزی سەربازیی ئەم وڵاتە بۆ کۆماری ئازەربایجان پێشکەشی پەرلەمان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2020 18:06 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی تورکیا بۆ ناردنی ھێزی سەربازیی بۆ ئازەربایجان

سەرۆک کۆماری تورکیا گەڵاڵەیەکی بۆ ناردنی ھێزی سەربازیی ئەم وڵاتە بۆ کۆماری ئازەربایجان پێشکەشی پەرلەمان کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئاران نیوز ، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە دوای رێککەوتنی ئاگرلەسی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەر قەرەباغ ، گەڵاڵەیەکی بۆ جێگێر کردنی ھێزی سەربازیی ئەم وڵاتە لە ئازەرباجیان خستەڕوو . 

بڵاوبوونەوەی  ئەم ھەواڵە لە بارودۆخدایە کە بە دوای رێککەوتنی سێ قۆڵیی سەرانی باکو و ئێرەوان و مسکۆ بۆ کۆتاییھ ێنان بە شەڕی قەرەباغ ، ھێزە روسیەکان لەسەر رێککەوتنی سێ وڵات بۆ چاوەدێری کردنی جێبەجێ بوونی ئەم رێککەوتنە لە ناوچەکەدا جێگیر بوونە . 

بەر لەوە دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرملین لە گەڵ جێگیربوونی لەشکەریانی تورکیا لە ئازەربایجان دژایەتی کردبوو .

پێشتر و لە گەرمەی شەڕەکەی قەرەباغ ، تورکیا ھاوکاریەکی سەربازیی زۆری ئازەربایجانی کرد و  پۆل پۆل تیرۆریستانی  تەکفیریشی لە سوریاوە ناردە ھێڵەکانی شەڕی قەرەباغ  کە تا ئێستاش لەو ناوچەیە ماونەوە.