22 هەزار و 195 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390591-22_هەزار_و_195_تووشبووی_نوێ_دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_تورکیا
وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 173 هەزار و 132 پشکنین ئەنجام دراون؛ 22 هەزار و 195 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2020 16:27 Asia/Tehran
  • 22 هەزار و 195 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 173 هەزار و 132 پشکنین ئەنجام دراون؛ 22 هەزار و 195 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپێرێس، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 241 تووشبووی کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە، ئێستا ژمارەی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 17 هەزار و 851 کەس.

هەروەها بەپێی ئامارەکە ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 2 ملیۆن و 4 هەزار و 285 کەس بەرزبووەتەوە، 4 هەزار و 2 لەو تووشبووانەش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.