داود ئوغڵوو داوای گەڕانەوە بۆ سیستمی پارلەمانی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i391123-داود_ئوغڵوو_داوای_گەڕانەوە_بۆ_سیستمی_پارلەمانی_دەکات
سەرۆک وەزێرانی پێشووی تورکیا خوازیاری گەڕانەوە بۆ سیستمی پەرلەمانیی لەم وڵاتەدا بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2021 18:18 Asia/Tehran
  • داود ئوغڵوو داوای گەڕانەوە بۆ سیستمی پارلەمانی دەکات

سەرۆک وەزێرانی پێشووی تورکیا خوازیاری گەڕانەوە بۆ سیستمی پەرلەمانیی لەم وڵاتەدا بوو .

ئەحمەد داود ئوغڵوو سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا  گوتی : سیستمی سەرۆکایەتی دیموکراسی لێناکەوێتەوە و قەیران سازە . 

ئوغڵوو جەختی کردەوە :  ئەردۆغان بۆ جیھان لە کۆرۆنا مەترسیدارترە .

خەڵکی تورکیا لە نیسانی 2017 دا دەنگیان دا بە گۆڕینی سیستمی پەرلەمانی بۆ سیستمی سەرۆکایەتی . 

جیاوازیی دەنگی خوازیاران و بەرھەڵستکارانی سیستمی سەرۆکایەتی زۆر کەم بوو و ھەر ئەو کاتیش گومانی ساختەکاری ھاتە ئاراوە .