ناردرانی کەرەستەو تفاقی «مین ماڵین» لە تورکیاوە بۆ کۆماری ئازەربایجان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i392513-ناردرانی_کەرەستەو_تفاقی_مین_ماڵین_لە_تورکیاوە_بۆ_کۆماری_ئازەربایجان
یەکەم باری کەرەستەو تفاقی «مین ماڵین» ی بەرھەم ھاتووی کۆمپانیایەکی تورکیا بۆ کۆماری ئازەربایجان ڕەوانە کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2021 10:16 Asia/Tehran
  • ناردرانی کەرەستەو تفاقی «مین ماڵین» لە تورکیاوە بۆ کۆماری ئازەربایجان

یەکەم باری کەرەستەو تفاقی «مین ماڵین» ی بەرھەم ھاتووی کۆمپانیایەکی تورکیا بۆ کۆماری ئازەربایجان ڕەوانە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی تی ئاڕ تی، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم بارەی کە ناودارە بە «MEMATT» داگری ٢٠ دەزگای «مین ماڵین»ـە کە لە پارێزگای «قەیسەریە»ی تورکیاوە ڕەوانەی «باکوو»ی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان کراەوە.

ئەم کەرەستەگەلە لە کۆمپانیای«ASFAT» سەربە وەزارەتی بەرەڤانیی نیشتیمانیی تورکیا دروست کراوە.

ھەڵمەتی مین ماڵین لە ناوچە ئازادکراوەکانی کۆماری ئازەربایجان ھەروا بەردەوامە.

پێشتر تاقمێکی ٢٠٠ کەسەی پسپۆڕانی «مین ماڵین» بۆ بەشداری لە ھەڵمەتی ڕاماڵینی مین گەییشتبوونە کۆماری ئازەربایجان.