ئازاد کرانی سیاسەتڤانێکی سەربە «ھەدەپە» لە بەندیخانەی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i398403-ئازاد_کرانی_سیاسەتڤانێکی_سەربە_ھەدەپە_لە_بەندیخانەی_تورکیا
یاسادانەرێکی دیاری نەیار لە تورکیا دوای ئەوەی کە دادگەیەکی باڵای ئەم وڵاتە لە بڕیارێکدا پێشێلکرانی مافەکانی لە بابەتی ئازادی و چالاکیی سیاسی پشتڕاست کردەوە، ڕۆژی سێ شەممە لە زیندان ئازاد کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2021 01:47 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی سیاسەتڤانێکی سەربە «ھەدەپە» لە بەندیخانەی تورکیا

یاسادانەرێکی دیاری نەیار لە تورکیا دوای ئەوەی کە دادگەیەکی باڵای ئەم وڵاتە لە بڕیارێکدا پێشێلکرانی مافەکانی لە بابەتی ئازادی و چالاکیی سیاسی پشتڕاست کردەوە، ڕۆژی سێ شەممە لە زیندان ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆی تورکیا،«عومەر فاروق گرگرلی ئۆغڵو» یاسادانەری سەربە پارتی دیموکراتی گەلان«ھەدەپە» لە بەندیخانەکەی لە گردوپەڕی ئانکارای پێتەخت ئازاد کرا.

ناوبراو سێ مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی پڕوپاگەندەی تیرۆریستی کورسییەکەی پەرلەمانی لێ سەندرایەوەو زیندانی کرا.

«گرگرلی ئۆغڵو» کە تێوەگلان بە ھەرجۆرە ھەڵەو پێشێلکارییەکی ڕەت کردووەتەوە، چاوەڕوانە ھەمیسان بۆ دەست پێ کردنەوەی چالاکییەکانی بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان.

ئەم سیاسەتڤانە کوردە لە ساڵی ٢٠١٨ دا دوای بڵاوکردنەوەی دووبارەی ھەواڵێکی ساڵی ٢٠١٦ لە توییت دا سەبارەت بە داخوازیی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» بۆ دامەزرانی ئاشتی دووساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.

سەرەتای ئەو ساڵە دادگەیەکی پیاداچوونەوە بڕیاری زیندانەکەی «گرگرلی ئۆغڵۆ»ی پەسەند کردبوو، کەچی چەند ڕۆژ لەمەوبەر دادگەی یاسای بنەڕەتیی تورکیا بە قازانجی ناوبراو بڕیاری داو ئازاد کرا.