ڕاپێچ کرانی پتر لە دە ئەندامی داعش لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i401153-ڕاپێچ_کرانی_پتر_لە_دە_ئەندامی_داعش_لە_تورکیا
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ١٢ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای ئانکارا ڕاپێچ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2021 11:38 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی پتر لە دە ئەندامی داعش لە تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ١٢ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای ئانکارا ڕاپێچ کرد.

ھێزەکانی دژەتیرۆری تورکیا ١٢ ئەندام لە ١٥ ئەندامی گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیان کە لە بەر پەیگەڕدا بوون بەیانیی ئەمڕۆ قۆڵبەست کرد کە سیانیان توانییان ھەڵبێن.

بە پێی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی پۆلیسی دژەتیرۆری تورکیا ئۆپراسیۆنێنێکی بەربڵاو بۆ گرتنی ئەو سێ کەسەی دیکەش دەستی پێ کراوە.

ھێزەکانی پۆلیسی دژەتیرۆری تورکیا لە بارەی شوناس و ڕەگەزی قۆڵبەست کراوەکان ھیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردووەتەوە.

ڕۆژی ھەینیی ڕابردووش لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوکات دا لە سێ پارێزگای ئادێناو ئەستەمۆڵ و ئانکارا ١٧ گومانلێکراو بە ئەندامەتی لە ڕێکخراوەی تیرۆریستیی داعش کە وەک دەڵێن لەگەڵ تیرۆریستانی شەڕگەکانی عێراق و سووریا لە پەیوەندی دا بوونە، لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیاوە قۆڵبەست کران.