کاردانەوەی ئانکارا بەرامبەر دانرانی ناوی لە پێڕستی «FATF»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i401829-کاردانەوەی_ئانکارا_بەرامبەر_دانرانی_ناوی_لە_پێڕستی_fatf
تاقمی ھەنگاوی دراڤیی«FATF» ناوی وڵاتی تورکیای خستە نێو پێڕستی ئەم تاقمەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2021 09:50 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئانکارا بەرامبەر دانرانی ناوی لە پێڕستی «FATF»

تاقمی ھەنگاوی دراڤیی«FATF» ناوی وڵاتی تورکیای خستە نێو پێڕستی ئەم تاقمەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا بڕیاری تاقمی ھەنگاوی دراڤیی«FATF»ی لەمەڕ خستنە ژێر چاودێریی ئەم وڵاتەی لە بەر خەمسارد بوونی لە خەباتی دژی سپی کردنەوەی پارەو داکۆکبی کردن لە تیرۆریزم بە بڕیارێکی نادادگەرانە زانی.

تاقمی ھەنگاوی دراڤیی نێونەتەوەیی «FATF» ڕۆژی پێنج شەممە وڵاتانی تورکیا، ئۆردۆن و مالیی لە بەر کەمتەرخەمی نواندنیانلە بەرنگار بوونەوەی سپی کردنەوەی پارەو ھەروەھا بارەبووی تیرۆریزم، خستنە نێو پێڕستەکەی ڕەشەکەی خۆیەوە.