ئەردۆغان سەردانی کۆماری ئازەربایجان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i401896-ئەردۆغان_سەردانی_کۆماری_ئازەربایجان_دەکات
سەرۆکی تورکیا بۆ سێھەمین جار لە یەک ساڵی رابردوودا سەردانی کۆماری ئازەربایجان دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2021 17:40 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان سەردانی کۆماری ئازەربایجان دەکات

سەرۆکی تورکیا بۆ سێھەمین جار لە یەک ساڵی رابردوودا سەردانی کۆماری ئازەربایجان دەکات .

بە پێی راپۆرتی ئاناتولی ، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا 26 ی ئوکتوبر سەردانی کۆماری ئازەربایجان دەکات و لە ئاھەنگی کرانەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی فزوولی کە یەکەم فڕۆکەخانە لە ناوچە رزگارکراوەکانە ، بەشداری دەکات . 

 پێوەندیی نێوان تورکیا و کۆماری ئازەربایجان ئەم دواییانە بە ھۆی داکۆکیی ئانکارا لە باکو لە شەڕی قەرەباغی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان ، پەرەی سەندووە .