ڕاپێچ کرانی دەیان کەس بە تاوانی بڵاو کردنەوەی ھەواڵی مردنی سەرۆک کۆماری تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i402208-ڕاپێچ_کرانی_دەیان_کەس_بە_تاوانی_بڵاو_کردنەوەی_ھەواڵی_مردنی_سەرۆک_کۆماری_تورکیا
ھێزەکانی ئاسایشت لە تورکیا دەیان کەسیان لە بەر بڵاو کردنەوەی ھەواڵی مردنی «ئەردوغان» لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا قۆڵبەست کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2021 05:21 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی دەیان کەس بە تاوانی بڵاو کردنەوەی ھەواڵی مردنی سەرۆک کۆماری تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشت لە تورکیا دەیان کەسیان لە بەر بڵاو کردنەوەی ھەواڵی مردنی «ئەردوغان» لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بە قسەی سەرچاوە ئاگادارەکان لە تورکیا، ئەوانەی وا ھەواڵی مردنی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بڵاو کەنەوەو یان لە بارەی باری تەندروستیی ناوبراوەوە گومانێک دروست کەن، دەکەونە بەر پەیگەڕی یاسایی.

ڕێکخراوەی گشتیی ئاسایشتی تورکیا پەیامە بڵاو کراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەبارەت بە تەندروستیی ئەردوغان بە بێ بنەما ڕاگەیاند.

ئانکارا ئەم پەیامانەی بە چەواشەکارانە لە قەڵەم داو ھەر لەم پەیوەندییەش دا ھەتا ئێستا ٣٠ کەس ڕاپۆچ کراون.

گرفتی سەرۆک کۆماری تورکیا لە جوڵەو قسە کردندا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گومانێکی زۆری لە بارەی تەندروستیی ئەردوغانەوە دروست کردووە.

بە قسەی بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەردوغان بۆ کەم کردنەوەی گرفتی بەڕێگا ڕۆییشتنی پێڵاوی ٩٠ ھەزار یۆرۆیی بە دیزاینێکی تایبەتییەوە بەکار دێنێ.