دانوستانی شاندەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئەستەمۆڵی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i406617-دانوستانی_شاندەکانی_ڕووسیاو_ئۆکرانیا_لە_ئەستەمۆڵی_تورکیا
خولی تازەی دانوستانی شاندەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئەستەمۆڵ بە لێدوانی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستی پێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2022 16:50 Asia/Tehran
  • دانوستانی شاندەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئەستەمۆڵی تورکیا

خولی تازەی دانوستانی شاندەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئەستەمۆڵ بە لێدوانی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستی پێکرد.

بە پێ ی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادولو، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی مارچی ٢٠٢٢ لە لێدوانێکدا لە دەستپێکی دانوستانی شاندەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا بۆ چەسپاندنی ئاگربڕ لە نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا لە کۆشکی «دوڵمەباغچە»ی ئەستەمۆڵ وتی: لەو باوەڕەداین کە ئاشتیی دادگەرانە دۆڕاوی نابێت و دیارە بەردەوامیی پێکدادانەکان بە قازانجی کەس نییە.

ئەردوغان وتیشی: ئێمە بە ڕوانگەیەکی ویژدانمەند ئەوەمان دەرخست کە ماف، یاساو ڕێساو ھەستیارییەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە تەواوی بەستێنە نێونەتەوەییەکان دەپارێزین.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: ئانکارا ھەوڵ دەدات لە سەرھەدانی ڕووداوی ھاوچەشنی دیکە لە باکووری دەریای ڕەش پێشگری بکات.