گەف و هەڕەشەی وەزیری بەرگریی تورکیا لە دژی یۆنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i408675-گەف_و_هەڕەشەی_وەزیری_بەرگریی_تورکیا_لە_دژی_یۆنان
وەزیری بەرگری تورکیا یۆنانی بە گرتنەبەری کردەوەی نایاسایی تۆمەتبار کرد و جەختی لەسەر وەڵامدانەوەی توندی وڵاتەکەی بەم هەنگاوانە کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2022 12:34 Asia/Tehran
  • گەف و هەڕەشەی وەزیری بەرگریی تورکیا لە دژی یۆنان

وەزیری بەرگری تورکیا یۆنانی بە گرتنەبەری کردەوەی نایاسایی تۆمەتبار کرد و جەختی لەسەر وەڵامدانەوەی توندی وڵاتەکەی بەم هەنگاوانە کردەوە.

 

گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست چەند مانگێک لەمەوبەر دەستی پێکرد و تورکیا بەدوای نەوت و گازدا دەگەڕێت لەو ئاوانەی کە قوبرس و یۆنان بانگەشەی ئەوە دەکەن ناوچەی ئابووریی تایبەتی خۆیانن.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی تی 24 ی تورکیا ، لە زاری خولوسی ئاکارەوە لە بنکەی هێزی ئاسمانی تورکیا گوتی، یۆنان وەڵامی بانگەوازەکانی ئێمەی نەداوەتەوە بۆ گفتوگۆ، بەشێک لە سیاسەتمەدارانی یۆنانیش بەردەوامن لە لێدوانی ئیستفزازی دژی تورکیا.

وتیشی: پێشبینی دەکەین بەزووترین کات دیالۆگێکی بنیاتنەر ئەنجام بدرێت و ئەو بەڵێنانەی پێمان دراوە جێبەجێ بکرێت.

خولوسی ئاکار وتی: جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ڕێگە نادەین مافەکانی وڵاتەکەمان پێشێل بکرێت، هەڕەشە نییە و چاوەڕێ دەکەین بەردەنگەکانمان لەوە تێبگەن.

ناکۆکی نێوان تورکیا و یۆنان بەینابەین لە لایەن جموجۆڵە دەریایی و ئاسمانییەکانی تورکیا و هەروەها لێدوانی بەرپرسانی یۆنان چڕتر دەبێتەوە.