هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i411017-هێلیکۆپتەرێکی_سەربازیی_تورکیا_لە_هەرێمی_کوردستان_کەوتە_خوارەوە
هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە کە ژمارەیەک لەشکەریی تیادا بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2022 17:56 Asia/Tehran
  • هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە

هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە کە ژمارەیەک لەشکەریی تیادا بووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند: رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 4ی ئەیلوولی 2022، هێلیکۆپتەرێکی سەربازیان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، حه‌وت سەربازی تورکیا لەناو هێلیکۆپتەرەکەدا رزگار کراون و سەربازێکیش بێسەروشوێنە.

لەلایەکی دیکەوه‌ هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی پەکەکە رایگەیاندووە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دوو هێلیکۆپتەری سەربازیی تورکیایان تێکشکاندووە.

هەپەگە راشیگەیاندووە، جگە لە تێکشکاندنی دوو هێلیکۆپتەرە ژمارەیەک کامێرای گەرماییان تێکشکاندووە.