دەست لەکارکێشانەوەی بەرێوەبەری ئاسایشی سایبریی نیشتمانیی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i448276-دەست_لەکارکێشانەوەی_بەرێوەبەری_ئاسایشی_سایبریی_نیشتمانیی_ئەمریکا
"شان کێرنکراس"ی بەڕێوەبەری ئاسایشی سایبریی نیشتمانیی ئەمریکا لە حکومەتی ترەمپ، دەستی لەکارکێشایەوە. دۆناڵد ترەمپ، "کرستن دەیویس"ی لەجێگای کێرنکراس، دانا.
(last modified 2026-11-21T11:00:33+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2026 09:05 Asia/Tehran
  • دەست لەکارکێشانەوەی بەرێوەبەری ئاسایشی سایبریی نیشتمانیی ئەمریکا

"شان کێرنکراس"ی بەڕێوەبەری ئاسایشی سایبریی نیشتمانیی ئەمریکا لە حکومەتی ترەمپ، دەستی لەکارکێشایەوە. دۆناڵد ترەمپ، "کرستن دەیویس"ی لەجێگای کێرنکراس، دانا.

ئەو بڕیارە لەکاتێکدا ڕاگەیێندرا کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سیستەمەکانی پەیوەندیی، دراڤی، گواستنەوەو تەنانەت تۆڕە ناوخۆییەکانی دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی ئەمریکا بەرەوڕووی کێشە بوون کە ئەوەش نیگەرانی زۆری دروست کرد لەمەڕ زیان گەیشتن بە ژێرخانە دیجیتاڵەکانی ئەو وڵاتە. لە یەکێ لە گرینگترینی ئەو حاڵەتانە، تێکچوونی تۆڕی پەیوەندیی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، بەشێوەی کاتیی دەسڕاگەیشتن بە تۆڕی ناوخۆی ئەو ڕێکخراوەی پەک خست. لە رۆژانی رابردووش، سیستەمەکانی ڕێکخراوی فرۆکەوانیی فیدراڵی ئەمریکا بەرەوڕووی کێشە بوون کە ڕاگرتنی سەرتاسەریی گەشتەکان بۆ چەند کاتژمێر و دواکەوتن و هەڵوەشانی بەرفراوانی گەشتەکانی لێکەوتەوە. لە بەشی دراڤی، گرفت چێبوون لە سیستەمە ناوخۆییەکانی بانکی جیپی مۆرگان چەیس بووە هۆی دواکەوتنی جێبەجێکرانی هەندێ مامەڵەی بانکی. هاوکات، ڕاژەکاریی کۆمپانیای مایکرۆسافت و کۆمپانیای ئەپڵیش بەرەوڕووی کێشە ببوو.