پشتگریی١٦٢وڵات لە سەربەخۆبوونی فەلەستین
تشرینی دووهم 21, 2026 08:01 Asia/Tehran
لیژنەی مافی مرۆڤ و کاروباری مرۆدۆستانەی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەی ساڵانەی مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی فەلەستینی پەسەند کرد.
لەو بڕیارنامەدا کە بەدەنگی "ئەرێ"ی سەدو شەست و دوو وڵات پەسەند کرا، جەخت کرا لەسەر مافی فەلەستینییەکان لە دیاریکردنی چارەنووس، سەربەخۆیی و ژیانکردنی ئازادانە لە سەرزەوینەکەیان بەدوور لە داگیرکاریی رژیمی زایۆنیستی. رژیمی زایۆنیستی، ئەمریکاو شەش وڵاتی دیکە دەنگی "نا"یان بەو بڕیارنامە دا و هەشت وڵاتیش دەنگی بێلایەنیان پێدا. لەو بڕیارنامەدا، بەپشتبەستن بە ڕوانگەی ڕاوێژکارانەی دیوانی نێودەوڵەتیی سزا، باسی نایاسایی بوونی داگیرکرانی سەرزەوینی فەلەستین و پێویستیی کۆتایی هێنان بێ دواخرانی داگیرکەریی رژیمی زایۆنیستی کراوە.