هێرش بۆ سەر بارەگای هێزە تایبەتەکانی تورکیا لەسەر سنووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i413091-هێرش_بۆ_سەر_بارەگای_هێزە_تایبەتەکانی_تورکیا_لەسەر_سنووری_سوریا
هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بارەگای لەشکریانی تورک لە نزیک سنووری سووریا لانیکەم ٨ برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2022 01:31 Asia/Tehran
  • هێرش بۆ سەر بارەگای هێزە تایبەتەکانی تورکیا لەسەر سنووری سوریا

هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بارەگای لەشکریانی تورک لە نزیک سنووری سووریا لانیکەم ٨ برینداری لێکەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا، بریندار بوونی ٨ ئەفسەری پۆلیسی دوابەدوای هێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر بارەگای هێزە تایبەتەکانی لە دەروازە سنوورییەکەی لەگەڵ سووریا، پشتڕاست کردەوە.

ھەڵبەت ئەم وەزارەتخانەیە باسی ئەوەی نەکردووە کە کام گروپ بەرپرسیارە لە هێرشەکەی سەر پۆلیسی تورکیا لەسەر سنوورەکانی ئەم وڵاتە.

لە هەمان کاتدا میدیاکانی تورکیا باسی بریندار بوونی سەربازێکی سوپای ئەم وڵاتەیان کردووە بەهۆی داکەوتنی ڕۆکێتێک لەنزیک  سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ سووریادا.

هەروەها سەرچاوە سەربازییەکان لە سوریا داکەوتنی چەند مووشەکێک لە نزیک دەروازەی «بابولسەلەمە» لە نێوخاکی تورکیایان پشتڕاست کردووەتەوە.