تورکیا، خۆی بۆ هێرشی زەوینی بۆ سەر سوریا و عێراق ئامادە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i413116-تورکیا_خۆی_بۆ_هێرشی_زەوینی_بۆ_سەر_سوریا_و_عێراق_ئامادە_دەکات
سەرۆکی تورکیا وێڕای جەخت کردن لە سەر درێژەی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستیی «پەنجە-شمشێر» لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەگەری هێرشی وشکانیی بەدوور نەزانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2022 10:56 Asia/Tehran
  • تورکیا، خۆی بۆ هێرشی زەوینی بۆ سەر سوریا و عێراق ئامادە دەکات

سەرۆکی تورکیا وێڕای جەخت کردن لە سەر درێژەی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستیی «پەنجە-شمشێر» لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەگەری هێرشی وشکانیی بەدوور نەزانی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا، کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئۆپەراسیۆنی «پەنجە-شمشێر» دەکات بۆ سەر گروپە کوردییەکان، ڕایگەیاندووە، "تەنها بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان ڕازی نابین و ئەگەر پێویست بکات، هێزی زەمینیش بەکاردەهێنرێت.

ئەردۆغان ڕەتی کردەوە پێشتر هەماهەنگی لەگەڵ «ڤلادیمێر پوتین» سەرۆکی ڕووسیا کرد بێت بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی «پەنجە-شمشێر».

لە کاتێکدا کە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و سوریا هەمیشە ناڕەزایی ئەو دوو وڵاتەی بە دواوە بووە،ئەردۆغان  ڕادەبڕینی وڵاتانی دیکەی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی «پەنجە- شمشێر» لەم دوو وڵاتەدا بە بێ بایەخ وەسف کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ڕوونکردنەوەی تۆماری هێرشی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە ڕۆژی یەکشەممەوە، ڕایگەیاند کە ١٢ ئامانجی تیرۆریستیمان لە کۆبانی تێکشکاندووە.