ئەرتەشی تورکیا دوو شوێنی دەڤەری ئامێدی بەتوندی بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i425186-ئەرتەشی_تورکیا_دوو_شوێنی_دەڤەری_ئامێدی_بەتوندی_بۆردومان_کرد
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا بەرزایەکانی گەوهەرزی و بڵاو"یان لە ڕۆژهەڵاتی دەڤەری ئامێدی کردە ئامانج.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 15, 2024 08:00 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا بەرزایەکانی گەوهەرزی و بڵاو"یان لە ڕۆژهەڵاتی دەڤەری ئامێدی کردە ئامانج.

خەڵکی نیشتەجێی گوندی گەوهەرزی ئامێدی ڕایانگەیاند کە دوانیوەڕۆی دوەێنێ سێ شەم فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا دیسانەوە بەرزایەکانی گەوهەرزی و بڵاو"یان لە ڕۆژهەڵاتی دەڤەری ئامێدی بۆردومان کردوەو بەپێی سەرچاوە هەواڵدەریەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەو ناوچە بۆردومانکراوانە بە ناوچەی قەدەغەکراو ڕاگەیاندراون و هیچ زانیاریەک نیە سەبارەت بە ڕادەی زیان و قوربانی لەئاکامی ئەو هەڵمەتەدا.

ئەو هەڵمەتە لەکاتێکدا رو دەدا کە هەر ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا  دەوروبەری گوندی سەرگڵی" پارێزگەی دهۆکیشیان بەتوندی دایە بەر ڕەهێڵەی پۆردومانەکانیان.

هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری عێراق و سووریا لەکاتێک دا هەروا بەردەوامن کە ئەو دوو وڵاتە زۆرجار داوایان لە ئانکارا کردوە کە ئەو پەلامارانە کۆتایی پێ بهێنن و چەکدارەکانیان لە سووریاو عێراق بەرنەدەر.