خرانەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیایی لە کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i430745-خرانەخوارەوەی_فڕۆکەی_بێ_فڕۆکەوانی_تورکیایی_لە_کەرکووک
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە خۆفڕێکی تورکیایی بەهۆی مووشەکێکی زەوی بەئاسمان لە گەڕەکی تسین"ی شاری کەرکووک خراوەتە خوارەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2024 16:20 Asia/Tehran
  • خرانەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیایی لە کەرکووک

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە خۆفڕێکی تورکیایی بەهۆی مووشەکێکی زەوی بەئاسمان لە گەڕەکی تسین"ی شاری کەرکووک خراوەتە خوارەوە.

"ژینڕاڵ ساڵح حڕز"ی فەرماندەری هەڵمەتەکانی کەرکووک ڕایگەیاند کە هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق خۆفڕێکی نەناسراویان لە نێوەڕاستی پارێزگەی کەرکووک خستۆتە خوارەوە.

ناوبراو وتی ئەو خۆفڕە نەناسراوە کە هیچ فەرمانێک بۆ فرینەکەی لەو سنورەدا نەبوە لە گەڕەکی "تسین"ی شاری کەرکووک خراوەتە خوارەوە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشیش ڕایگەیاند کە ئەو خۆفڕە کە خراوەتە خوار لە تورکیاوە هاتوەو سەرچاوەیەکی دیکەش لەو پاڕێزگە ڕایگەیاند کە ئەو خۆفڕە کەوتۆتە نێو ماڵێک لەنێوڕاستی ئەو پاڕێزگە کە تاڕادەیەک ئاگری تێ بەر بوو بەشێکی دیکەشی لە شوێنێکی دیکە داکەوت.