ئەردۆغان: تێچووی شەڕ بۆ تورکیا پتر لە ٢.٣تریلیۆن دۆلار بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i445738-ئەردۆغان_تێچووی_شەڕ_بۆ_تورکیا_پتر_لە_٢.٣تریلیۆن_دۆلار_بووە
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە بە شوێنهاتە ئابورییەکانی چەند دەیە شەڕ و تێکهەڵچوون، وتی: تێچووی "ئابووریی شەڕ" بۆ ئەو وڵاتە دوو تریلیۆن و ٣٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووەو یاسای چوارچێوە هاوپێوەند بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک لە رۆژانی داهاتوودا دەخرێتەبەردەست پەرلەمان.
(last modified 2026-07-30T14:49:57+00:00 )
ته‌مووز 30, 2026 14:19 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: تێچووی شەڕ بۆ تورکیا پتر لە ٢.٣تریلیۆن دۆلار بووە

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە بە شوێنهاتە ئابورییەکانی چەند دەیە شەڕ و تێکهەڵچوون، وتی: تێچووی "ئابووریی شەڕ" بۆ ئەو وڵاتە دوو تریلیۆن و ٣٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووەو یاسای چوارچێوە هاوپێوەند بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک لە رۆژانی داهاتوودا دەخرێتەبەردەست پەرلەمان.

رەجەب تەییب ئەردۆغان وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک دەتوانێ تورکیا لەو شوێنهاتە ئابووریە رزگار بکا، وتی: براوەی ئەو پرۆسە، تێکڕای تورکیایە بە ٨٦ ملیۆن هاووڵاتییەوەو گشت میللەت.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها وتی: یاسای چوارچێوە کە بڕیارە بواری مافەوانی بۆ ئەو پرۆسە بڕەخسێنێ، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەخرێتەبەردەست پەرلەمانی ئەو وڵاتە. ئەردۆغان وردەزانیاریی زیاتر لەبارەی نێوەرۆکی ئەو یاسایە یان کاتەکەی بەدیاریکراوی باس نەکرد.