چەند خاڵی جێی سەرەنج سەبارەت بە چا
خواردنەوەی چا وەک خواردنەوەیەک لە ژیاندا پێویستە و هەرکەس دەتوانێ لە ماوەی رۆژدا ٤ تا ٦ کۆپ چا بخواتەوە.
چای کۆن و تازە
پزشکان دەڵێن کە خواردنەوەی چای سارد لە خواردنەوەی چای کوڵیو و هەروەها چای کەمڕەنگ لە چای پڕرەنگ باشترەو هەڵبەت ئاماژە بەوەش دەکەن کە یەک تا دوو کاتژمێر دوای خواردنی ژەمی خۆراک، چا بخورێتەوە.
چای تازە هەست بە هیلاکی و مادوویەتیی لە لەش دەباتە دەرێ بەڵام چای کۆن و کوڵیو، ماندووتەتی زۆرتر دەکا. ١٠ خولەک دوای دەمکردنی چا، گەڵای چا بە تەواوی تام و رەنگ دەداتەوە و ئەگەر زۆرتر لەو کاتە دەم بێنێ تاڵ دەبێ و وەک چایەکی ماوەو کۆن دێتە ئەژمار.
چای پڕرەنگ دەبیتە هۆی دەردانی ئاو لە لەش بە جۆرێک کە ئاوی لەش لە ئاستی ئاسایی کەمتر دەبێ. جگە لەوانەش چای ناتوانێ ببێتە جێگرەوەی ئاو و هەرکەس دەبێ جگە لە چا، رۆژانە بە رادەی پێویست ئاویش بخواتەوە.
خواردنه‌وه‌ی چای کوڵیو مه‌ترسیداره
خواردنه‌وه‌ی چای کوڵیو ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌روو زۆرتر ده‌کا، به باوه‌ڕی زانستوه‌ران ئه‌و که‌سانه‌ی چای زۆر گه‌رم و کوڵیو ده‌خۆنه‌وه دوو هێنده زۆرتر له‌و که‌سانه‌ی چای سارد ده‌خۆنه‌وه تووشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌روو ده‌بن.
خوارادنه‌وه‌ی چای کوڵیو جگه له‌وه‌ی که زیانی بۆ قۆرگ وگه‌روو هه‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ش که کاتی خواردنه‌وه‌ی چا، قه‌ندێکی زۆرتریش پێی بخورێته‌وه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یەش مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی زار و ددان و رزینی هه‌یه، وا باشه ئه‌و که‌سانه‌ی زۆریان هۆگریی به خواردنه‌وه‌ی چا هه‌یه، لانیکه‌م 4خوله‌ک دوای ئه‌وه‌ی چایه‌که‌یان بۆ تیکردن، بیخۆنه‌وه.
تووشبوان بە خەمۆکیی رەنگی چایەکەیان بگۆڕن
توێژەرانی ژاپۆنی لە دوایین لێکۆڵینەوەی خۆیان نیشانیان داوە کە ئەو ژن و پیاوانەی لە رۆژدا یەک یا چەند کۆپ چای سەوز دەخۆنەوە کەمتر هەست بە پیری و خەمۆکیی دەکەن.
ئەو توێژەرانە بە توێژینەوە لە سەر ژمارێک لە ژنان و پیاوانی 70ساڵ تەمەن بۆ سەرێ، تیگەیشتوون ئەو بەساڵاچوانەی رۆژانە لانیکەم4 کۆپ چای سوز لەرۆژدا دەخۆنەوە، 44% کەمتر لە هاوتەمەنەکانی خۆیان تووشی خەمۆکیی دەبن. جگە لەوەش دەرکەوتووە خواردنەوەی چای سەوز دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دڵەراوکێی و ئازاری دەروونی.
بە وتەی توێژەران چای سەوز ئەسید ئامینەی تیانینی هەیە کە رۆڵی هێدیکەرەوەی بۆ مێشک هەیە. هەڵبەت توێژەران ئاماژە بەوەش دەکەن کە نابێ زیادەڕەوی لە خواردنەوەی ئەو خواردنەوەیەدا بکرێ.
چای سه‌وز له‌و خواردنه‌وانه‌یه که ئه‌مرۆژانه لاینه‌گری زۆری هه‌یه هه‌ڵبه‌ت له خۆرڕاش نییه، دوایین توێژینه‌وه‌کان نیشانی داوه که خواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی چای سه‌وز مه‌ترسیی تووشوببون به هه‌ندێ نه‌خۆشیی بۆ وێنه شێرپه‌نجه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌رس به تایبه‌ت له ژناندا که‌م ده‌کاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و چایه تایبه‌تمه‌دیی دیکه‌ی وه‌ک تووشبوون له جه‌ڵته‌ی دڵ و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیش هه‌یه. چای سه‌وز ده‌توانێ له شوێنهاته‌کانی شه‌کره، ئاوی سپی(ئاومروای چاو) و نه‌خۆشیی گورچیله‌ش به‌رگریی بکا.
خاڵی گرینگ له خوارنه‌وه‌ی چای سه‌وز جۆری خواردنه‌وه‌یه‌تی.
چاوی سه‌وز نابێ له ئاوێدا بکۆڵێ، بۆ هه‌ر فینجان ئاو له که‌وچکێکی مره‌باخۆری چای سه‌وز که‌ڵک وه‌رده‌گرین ده‌بێ ئه‌و که‌وچه‌که چایه‌ی له فینجان یان چادان بکه‌ین و ده‌می پێبێنین. دوای 5 خوله‌ک سافی ده‌که‌ین واته تڵته‌که‌ی ده‌گرین و ده‌یخۆینه‌وه، بۆ بۆنخوۆش کردنی چای سه‌وز ده‌توانین له که‌مێک گوڵی به‌هار نارنج، گوڵی یاس، گۆڵی سوور یان گوڵی گوڵلاو، نه‌عنا، هێل، لیمۆ ترشی ئیشک یان تازه یان چه‌ند په‌ڕ زه‌عفه‌ران یان هه‌ر چی بۆ خۆتان پێتان خۆشه که‌ڵک وه‌رگرین به‌ڵام له بریشمان نه‌چی زۆرخواردنی هه‌ر شته‌ی و ته‌نانه‌ت چای سه‌وزیش چاک نییه که‌وایه زیاده‌ڕه‌وه‌ی له خواردنه‌وه‌یدا نه‌که‌ین.