حەوت رێگا بۆ زاڵبوون بەسەر توڕەیدا
توڕەیی کاردانەوەیەکی توندە لە بەرامبەر هەڵچونێکی دەروونی خراپەوە، کە رەنگە لە بەرامبەردا ئەنجامێکی خراپی لێبکەوێتەوە و زیان بە خۆت و چواردەورەکەشت بگەیەنیت، ماڵپەڕی rotana باس لە حەوت رێگادەکات بۆ زاڵبوون بەسەر هەڵچوون و توڕەیدا:
1-دووربکەوەرەوە لەو شوێنەی تێیدا وەستاویت، بچۆرە شوێنێکی هێمن و ئارام.
2-چەندجارێک بە ئارامی هەناسە بدە بە لوت، دواتر بە دەم بیدەرەوە هێواش هێواش.
3-هەوڵبدە هیچ قسەیەک مەکە.
4-بیر لە یادگاریەکی خۆش بکەرەوە راستەوخۆ، یان دیمەنێکی جوان لە خەیاڵتدا دروستبکە.
5-کەسێکی دیکە مەکەرە قوربانی توڕەییەکەت، کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نییە، چونکە زۆر پەشیمان دەبیتەوە.
6-ئەو هەستەی لە ناختدا دروست بووە، دەریبڕە، بەڵام باس لەو کێشەیە مەکە کە تۆی توڕەکردووە، زۆر هەڵچوویت، واتە بە رێگایەکی دیکە دەروونت بەتاڵ بکەرەوە، دەکرێت گۆرانیەک بڵێیت یان بگریت.
7-بیر لە گاڵتەیەک یان قسەیەکی پێکەنیناوی بکەرەوە، تا دەروونت هێواش دەبێتەوە.