پێداگریی چین لەسەر هەوڵە دیپلۆماتیکیەکان بۆ چارەسەریی پرسی سووریا
نوێنەری چین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، خوازیاری هەوڵی دیپلۆماتیکی هەموو وڵاتان بوو بۆ کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزیی و نائارامییەکان لە سووریا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی شین هۆوا؛ "ما ژائۆژو" وتی: پرۆسەی سیاسی سووریا هاوڕێ بووە لەگەڵ چالاکیی بەربڵاوی تیرۆریستان و کێشەو ئاڵۆزیی توند لە بەشگەلێکی سووریا بەتایبەت لە پارێزگای ئیدلیب لەباکوری رۆژاوای ئەو وڵاتەو چین داوای لەهەموو وڵاتان کردووە، هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ زیان نەگەیشتن بە شارومەندانی سوری بێتاوان.
نوێنەری چین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: دەبێ بۆ کۆتایی هێنان بە نائارامیی و کێشەکان لە سووریا وتووێژ بکرێ.
قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ بوو، بەهۆی ئەو قەیرانە، تائێستا بەملوێنان کەس لە خەڵکی سووریا ئاوارە بوون.