بەردەوامبوونی چالاکییەکانی سیستمی باران بارین
https://kurdish.sahartv.ir/news/تەندروستی-i434398-بەردەوامبوونی_چالاکییەکانی_سیستمی_باران_بارین
ڕێکخراوی کەشناسی ڕایگەیاند لەگەڵ بەردەوامبوونی چالاکییەکانی سیستمی بارین لە نێوەی ڕۆژئاوای وڵات بارینی بەفروباران لەم ناوچانە بەردەوام دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2024 08:50 Asia/Tehran
  • بەردەوامبوونی چالاکییەکانی سیستمی باران بارین

ڕێکخراوی کەشناسی ڕایگەیاند لەگەڵ بەردەوامبوونی چالاکییەکانی سیستمی بارین لە نێوەی ڕۆژئاوای وڵات بارینی بەفروباران لەم ناوچانە بەردەوام دەبێت.

لەگەڵ بەردەوامبوونی چالاکییەکانی سیستمی بارین ، بۆ باشووری ڕۆژئاوا، بەشی باشووری ئەلبورز، نێوەی ڕۆژئاوای ئەسفەهان،نێوەی باکووری بوشێهروفارس بارینی باران وبەفر، هەورە تریشقەوبای توند پیشبینی دەکرێت.

لەباکووری ڕۆژئاوایش بارینی پڕژوبڵاوبەردەوام دەبێت. بارینەکان لە لورستان ، چوارمەحاڵ وبەختیاری، باکووروڕۆژهەڵاتی خۆزستان ، هەمەدان ، ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکانی ئیلام وکرماشان ، بەرزاییەکان لە قەزوین وئەلبورز ،تاران دا دەبێت. بۆ ئەم ناوچانە بارینی بەفر، بارانی بەخوڕ، باوزلان، تەم ومژ پیشبینی دەکرێت.