پیداگری سەرۆکی کۆمەڵگەی شیعەکانی ڕوسیا لەسەر پشتیوانیی ئەمریکا لە ئاژاوەگیڕان لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i321057-پیداگری_سەرۆکی_کۆمەڵگەی_شیعەکانی_ڕوسیا_لەسەر_پشتیوانیی_ئەمریکا_لە_ئاژاوەگیڕان_لە_ئێران
سەرۆکی کۆمەڵگەی شیعەکانی ڕوسیا وتی بە شکست دانی ئەمریکا لە دەکار هێنانی ئامرازی ترۆریسم، لەدژی ئێران ، واشنتۆن لە ئاژاوەگیڕان لەم وڵاتە پشتیوانی کردو ئەوانی ورۆژاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2018 15:01 Asia/Tehran
  • پیداگری سەرۆکی کۆمەڵگەی شیعەکانی ڕوسیا لەسەر پشتیوانیی ئەمریکا لە ئاژاوەگیڕان لە ئێران

سەرۆکی کۆمەڵگەی شیعەکانی ڕوسیا وتی بە شکست دانی ئەمریکا لە دەکار هێنانی ئامرازی ترۆریسم، لەدژی ئێران ، واشنتۆن لە ئاژاوەگیڕان لەم وڵاتە پشتیوانی کردو ئەوانی ورۆژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەری ئیرنا ، " نیزامی بالوغلانوف" سەرۆکی کۆمەڵگەی شیعەکانی ڕوسیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا زەبردان لە وڵاتانی ئیسلامی لە  بەرنامەی کاری داهەیە ، پیداگری کردکە واشنتۆن توانایی ڕۆخانی خۆی لەدژی ئەم وڵاتانە بە تایبەت ئێران وتورکیا ، دوودەسەڵاتی گەورەی ئیسلامی چڕکردوەتەوە.

سەرۆکی کۆمەڵگەی شیعەکانی ڕوسیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا بەرنامە دژە ئیسلامیەکانی خۆی لەدژی موسوڵمانان بە کەڵک وەرگرتن لە ترۆریسم وپشتیوانی لە شەڕاشویی وئاژاوەنانەوەوتەنانەت بەدی هێنانی ناهێوری جێ بەجێ دەکات، پیداگری کردکە نێزامی ئیسلامی ئێران توانایی هەیە وئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی وعەرەبی ئەم وڵاتە لە کردەوەکان وسیاسەتەکانی خۆی لە دژی ئەم وڵاتە هیچ ئاکام وئەنجامێک ناگرێت. سەرۆکی کۆگەی شیعەکانی ڕوسیا هەروەها بە ئاماژەدان بە مەکە وڵاتانێک وەکوو یەمەن، ئەفغانستان ، لیبیا وسووریا قوربانی سیاسەتەکانی دژە ئیسلامی ئەمریکا بوونە، وتی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەهیچ لەونێک بە هۆکارانێک وەکوو کوژرانی مرۆڤەکان وڕۆخان ولەناوبردنی ژێرخانەکان سەرنج نادرێت. بالوغلانوف هەروەها وتی کە کارەساتی حەوت ساڵی ئەم دواییەی سووریا پێشانی دا ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی کەمترین سەرنجیکیان بە داواکاری نەتەوەکان نادەن وتەنیا بیر لە نیەت ومەبەست وئامانجەکانی ژئوپۆلۆتیکی خۆیان دەکەنەوە.