مۆسکۆ : پێشنیاری ئەمریکا لەمەڕ بەڕێوە بردنیی دانیشتن لەبارەی ئێرانی بە گاڵتەجاڕانە زانیوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i321153-مۆسکۆ_پێشنیاری_ئەمریکا_لەمەڕ_بەڕێوە_بردنیی_دانیشتن_لەبارەی_ئێرانی_بە_گاڵتەجاڕانە_زانیوە
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ،پێشنیاری ئەمریکا بۆ بەڕێوە بردنیی کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و لیژنەی مافی مرۆڤ لەبارەی ئاژاوەکانی ئێرانی بە گاڵتە جار زانیوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2018 10:12 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ : پێشنیاری ئەمریکا لەمەڕ بەڕێوە بردنیی دانیشتن لەبارەی ئێرانی بە گاڵتەجاڕانە زانیوە

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ،پێشنیاری ئەمریکا بۆ بەڕێوە بردنیی کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و لیژنەی مافی مرۆڤ لەبارەی ئاژاوەکانی ئێرانی بە گاڵتە جار زانیوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەاڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، ماریا زاخارۆڤا، وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە لاپەرەی فەیسبووکی دا نووسی: شک لە وە دانییە کە لیژنەی ئەمریکایی پرس گەلێکی گرنگترییان بۆ باسکردنی هەیە .

 زاخارۆڤا وتیشی: بۆ وینە نیکی هیلی باڵوێزی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان دەتوانی ئەزموونی ئەمریکا لە بارەی قٶلبەست کردنە گشتییەکان، سەرکووتی تووندو تیژانەی بزوتنەوەی والستریت و پاکتاو کردنیی دڕندانەی شاری فیرگووسین لە ناڕازیان بە ئاگاداری خەڵکی جیهان بگەێنێت .

 ، ژمارێک لە خەڵک لە چەند شاری ئێران، لە پینجشەممەی حەوتەی رابردوو بە بەڕێوە بردنی بردنی کۆبوونەوە و بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک ، لە حاند دیاری نەکرانیی چارەنووسی ئەو کەسانەی مالی خۆیان لە دەست داوە بە هۆی دامەزراوەکانی دراوی، گرانی ژمارێک لە کاڵاکان و لاوازی چاوەدێری دەوڵەت ناڕەزایەتییان دەربڕی کە ژمارێک لەم کۆبوونەوەگەلە لە لایەن هەڵخوازەکان وئاژاوە گێرانەوە کە لەلایەن ژمارێک لە وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەبی وهەروەها ڕژیمی زایۆنییەوە لاگریان لێوە دەکرا، ئەم کۆبوونەوە ئاشتییانەیەی خەڵک ، بەرەو ئالۆزی و ئاژاوە  کێشرا.

 دوای ئەم ئالۆزییانە، ئەمریکا لە کردەوەیەکی خۆتێەردەرانە  بە ڕاگەیاندنی پشتگریی لە ئاژاوە گێران، پێشنیاری دانیشتنی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و لیژنەی مافی مرۆڤی لەبارەی ڕووداوەکانی ئێران کردبوو.