ڕەخنەی ڕووسیا لە توندتر بوونەوەی گەف وگوشاربۆ سەر تۆرەکۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە ئیدعای ئازادی بەیان دەکەن، خۆیان زۆرترین کۆنتڕۆڵیان هەیە بە سەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و هەر ناوەڕۆکێک کە جێی پەسەندیی کاربەدەستانی دەوڵەتی نین لادەبەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ، ماریا زاخارۆڤا وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتیشی: لە ئەمریکا ، بەریتانیا و ئەڵمانیا گوشار بۆ سەر تۆرەکانیی کۆمەڵایەتی هەرۆژ تادێ تووندتر دەبێتەوە و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە ئامرازی دەستی کاربەدەستانی ئەوان.
زاخارۆڤا بەڕاشکاوی وتی: لەم وڵاتانە کە ئیدعای ئازادی بەیان دەکەن و وڵاتانی دیکە تۆمەتبار دەکەن بە بنپێکردنیی ئازادی بەیان، زۆرترین گوشار وبەرتەسکییەکان لەپێناو پێشگرتن بە دەکارهێنەرانیی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام دەگرێت .
ڕاپۆرتەکان باسی ئەوە دەکەن لە ساڵی ٢٠١٧ یاساکان لە بارەی کەڵک وەرگرتن لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا ، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا تووندتر بۆتەوە و ئەم گوشارو بەرتەسکییانە لە ساڵی ٢٠١٨ یش دا درێژەی دەبێت .