پێشوازی ڕوسیا لە وتووێژی ڕاستەوخۆی دوو کۆریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i323449-پێشوازی_ڕوسیا_لە_وتووێژی_ڕاستەوخۆی_دوو_کۆریا
وەزیریاری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ لە وتووێژەکانی ڕاستەو خۆی دوو کۆریا پێشوازی دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2018 14:38 Asia/Tehran
  •  پێشوازی ڕوسیا لە  وتووێژی ڕاستەوخۆی  دوو کۆریا

وەزیریاری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ لە وتووێژەکانی ڕاستەو خۆی دوو کۆریا پێشوازی دەکات .

"ئیگۆر مور گولوف"  وەزیریاری دەرەوەی ڕوسیا ، ڕۆژی شەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری تاس دا وتی مۆسکۆ لە وتووێژەکانی ڕاستەو خۆی دوو کۆریا پێشوازی دەکات و بڕوای وایە  ئەم وتووێژانە دەبێ درێژەیان بێت .

مور گولوفوتیشی مۆسکۆ لە دەستپێکرانیی وتوویژەکانی دوو کۆریا ، ناوەڕۆکی ئەم وتووێژانە و ڕێککەوتننەکانیی دوو لایەن لە یەکەمین کۆبوونەوە دا پێشوازی دەکات و لە سەر ئەم بروایەیە کە ئەم وتووێژانە دەبێ درێژەیان بێت .  مور گولوف، دەستپێکرانی ڕەوتی وتووێژەکانی کۆریای باکووری و کۆریای باشووری  بە گوێرەی نەخشەی ڕێگایەک زانی کە ڕوسیا و چین بۆ چارەسەری قەیرانی نیمچە دوورگەی کۆریا پێشنیار کردووە .

 کۆریای باکووری و باشووری ڕایانگەیاند، نۆهەمی فیڤرییە ی ٢٠١٨ لە ڕێو ڕەسمی دەستپێکرانیی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانی پیونگ چانگ لە سنووری دوو کۆریا ، لە ژێر ئاڵای هاوبەش دا ڕژە دەڕۆن.

 سەرەڕای ڕادەربڕینەکان و کردەوەکانی ئالۆزیی بەدی هێنەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نیمچە دوورگەی کۆریا ، پیونگ یانگ  و سێئول  دانووستانەکانی چارەسەری ناکۆکییەکان و کەمکردنەوەی ئالۆزییەکان یان دەستپێکردووە .