ون بوونی پاپۆڕێکی ڕووسی بە 21 کارمەنەدەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i324097-ون_بوونی_پاپۆڕێکی_ڕووسی_بە_21_کارمەنەدەوە
وەزارەتی کاروباری نائاسایی ڕووسیا، لە بەیاننامەیەک دا باسی ون بوونی پاپۆڕی ماسیگری (ڤۆستۆک)ی سەربەم وڵاتەی کرد بە 21 کارمەندەوە لە دەریای ژاپۆن دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2018 14:40 Asia/Tehran
  • ون بوونی پاپۆڕێکی ڕووسی بە 21 کارمەنەدەوە

وەزارەتی کاروباری نائاسایی ڕووسیا، لە بەیاننامەیەک دا باسی ون بوونی پاپۆڕی ماسیگری (ڤۆستۆک)ی سەربەم وڵاتەی کرد بە 21 کارمەندەوە لە دەریای ژاپۆن دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شینهوا،وەزارەتی کاروباری نائاسایی ڕووسیا، ڕۆژی پێنج شەممە لەم بەیاننامەیەدا وتیشی: بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هەڵکرانی چرایەکی یارمەتی خوازی ئەم پاپۆڕە لە مەودای 200 کیلومەتریی گوێئاوەکانی پریمورسکی لە ناوچەی دەریای ژاپۆن بینراوە، بەڵام تەواوی هەوڵەکان بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ ئەم پاپۆڕەدا بێ ئەنجام بووە.

هەڵمەتی فریاکەوتن بۆ دۆزینەوەی ون بووان بەردەوامەو پاسەوانی کەناراوەکانی ڕووسیا بەلەمەکانی گەشت لێدانیان ڕەوانەی ناوچەکە کردووە. وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیاش هەشت کۆپتەری بۆ دۆزینەوەی ئەو پاپۆڕە ون بووە ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کردووە.