تەبایی ڕووسیا و ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی ژمارێک پرس وبابەت لە کۆبوونەوەی سووچی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i324513-تەبایی_ڕووسیا_و_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_لە_بارەی_ژمارێک_پرس_وبابەت_لە_کۆبوونەوەی_سووچی
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەبەیاننامەیەک دا بە ئاماژە بە بەڕێوە بردنی دانووستانەکانی ئاشتی سوریا لە ڤیەننا ڕایگەیاند: ڕوسیا و ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژمارێک لە مەسەلەکانی هاوپێوەند بە دانیشتنی سووچی، بە تەبایی گەییشتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2018 15:38 Asia/Tehran
  • تەبایی ڕووسیا و ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی ژمارێک پرس وبابەت لە کۆبوونەوەی سووچی

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەبەیاننامەیەک دا بە ئاماژە بە بەڕێوە بردنی دانووستانەکانی ئاشتی سوریا لە ڤیەننا ڕایگەیاند: ڕوسیا و ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژمارێک لە مەسەلەکانی هاوپێوەند بە دانیشتنی سووچی، بە تەبایی گەییشتن.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەم بەیاننامەیە  ڕایگەیاند:  لە خولی نۆهەمی ڕاویژەکانی سوری- سوری  بە ەبشداری دەوڵەتی سوریا و گرووپی بەرهەڵستکاری لیژنەی باڵای دانووستانەکانی سوری بە انوبژیوانی "ستفان دیمیستۆرا" نوینەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتوەکان لە سوریا ، ریگا چارەکانی قەیرانی سوریا بە گوێرەی بڕیارنامەی ٢٢٤ ئەنجوومەنی ئاسایش و بە پێی ڕێککەوتنگەلێک کە دەستکەوتوون لە چوار چێوەی دانووستانەکانی سوری- سوری لە ژێر چاوەدێری  ڕێکخراوی نەتەوەکان دا لێکدرایەوە .

 لەم بەیاننامەیە دا هاتووە ، لەم وتوویژانە لە ڤیەننا سەرنجی لایەنە بەشداربووەکان بە مەسەلەی چاکسازییەکانی یاسای بنەڕەتی سوریا بووە و کارو باری پێشەکیی کۆنگرەی دانووستانەکانی نیشتمانی سوریا کە بڕیارە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ ژەنیڤەری لە سوچی بەڕێوە بچێت و ئەنجامەکانی ئەگەری ئەم دانیشتنە لە ڤیەننا لێکدرایەوە .

ڕێککەوتن لە بارەی بەڕێوە چوونی کنگرەی دانووستانی نیشتمانی سوریا لە سووچی، لە کۆبوونەوەی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ ی سەرانی  کۆماری ئیسلامی  ئێران ، روسیا و تورکیا لە ڕوسیا دەستکەوتووە .

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکردن بەمەبەستی گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە.