وشداری پەیتاپەیتای سوریا بە رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی کەڵکوەرگرتنی ترۆریستان لە چەکی شیمیایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i329967-وشداری_پەیتاپەیتای_سوریا_بە_رێکخراوی_نەتەوەکان_لە_بارەی_کەڵکوەرگرتنی_ترۆریستان_لە_چەکی_شیمیایی
بەشار جەعفەری نوێنەری سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند : دمشق 140 جار لە چوارچێوەی نامەی جێ بڕوا بۆ رێکخروی نەتەوەکان لە بارەی چەکی شیمیایی ترۆریستان وشداری داوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2018 08:20 Asia/Tehran
  • وشداری پەیتاپەیتای سوریا بە رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی کەڵکوەرگرتنی ترۆریستان لە چەکی شیمیایی

بەشار جەعفەری نوێنەری سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند : دمشق 140 جار لە چوارچێوەی نامەی جێ بڕوا بۆ رێکخروی نەتەوەکان لە بارەی چەکی شیمیایی ترۆریستان وشداری داوە .

بەشار جەعفەری لە وتووێژ لە گەڵ هەوڵادەری سپۆتنیکدا گوتی : حکومەتی سوریا دەیان نامەی بەڵگەداری بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و رێکخراوی قەدەخەی چەکی شیمیایی سەر بە رێکخراوی نەتەوەکان ناردووە کە پشت ڕاستی دەکاتەوە تاقمە ترۆریستیەکان چەکی قەدەخە کراویان لە دژی خەڵکی ئاسایی بە کارهێناوە .

نوێنەری سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژە بەو زانیاریانەی لە بارەی لۆریەکانی هەڵگری گازی ژاراوی کە 22 ی شوباتی رابردوو لە تێپەڕگەی سنوریی بابولهەوا لە سنوری تورکیا تێپەڕیون وتیشی : ئەو  مادانە کەوتوونە بەر دەستی ترۆریستان تا لە دژی شارومەندانی مەدەنی لە ناوچەکانی ژێر دەستی خۆیان بەکاری بێنن .

ئەم دیپلۆماتە سوریە  بە دەربڕینی مخابن لە پشت گوێ خرانی زانیاریەکانی حکومەتی سوریا  لە بارەی کەڵک وەرگرتنی ترۆریستان لە چەکی شیمیایی لە لایەن کاربەدسەتانی رێکخراوی نەتەوەکانەوە وتی : ئامانج لەم کارانە ،دیزاین کردنی گەڵاڵەیەکی نوێ لە دژی حکومەتی سوریایە .

ئۆپۆزسیونی سوری چواری  نیسانی 2017 لە پەلامارێک دا بەکەڵکوەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە خان شەیخوونی پارێزگەی ئیدلیب هەشتا کەسیان کوشت .