پێداگریی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر جێبەجێ کرانی خێرای ئاگر بەس لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i330911-پێداگریی_ئەنجوومەنی_ئاسایش_لەسەر_جێبەجێ_کرانی_خێرای_ئاگر_بەس_لە_سوریا
ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان جێبەجێ کرانی خێرای بڕیارنامەی ئاگربەسی ئەم ئەنجوومەنەی لە سوریا داوا کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2018 09:54 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر جێبەجێ کرانی خێرای ئاگر بەس لە سوریا

ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان جێبەجێ کرانی خێرای بڕیارنامەی ئاگربەسی ئەم ئەنجوومەنەی لە سوریا داوا کرد .

بەپێی راپۆرتی شین هوا ، کارڵ ڤان ئوستروم باڵوێزی هولەند لە رێکخراوی نەتەوەکان کە سەرۆکایەتی ئەم ئەنجوومەنەی لە ئەستۆدایە لە مانگی مارسدا ، گوتی ئەندامانی ئەنجوومەن جەختیان کردەوە لەسەر جێبەجێ کرانی بە تەواوەتی بڕیارنامەکانی 2254  و 2401.

ئوستروم وتیشی : ئەنجوومەنی ئاسایش هەرچەشنە توندی و تیژی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەرهەڵستکارانی چەکدار لە غوتەی رۆژهەڵات بەپێچەوانەی بڕیارنامەی 2401   واژۆکراوی 24 ی شوبات دەزانێ .

ستیفان دیمیستۆرا نێردراوی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریاش لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایش دا جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی گەیشتن بە رێگەچارەی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سوریا و وتیشی نابێ لەم بارەوە بێ هیوا بین .

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش وێڕای پێداگری لەسەر داوای بێ شەرت و مەرج، دەسڕاگەیشتنی پاوەجێی گەلی سوریا بە یارمەتی مرۆیی ، لە هەموو لایەنەکانی تێکهەڵچوونیان ویست لە چوارچێوەی یاسا مرۆڤ دۆستانە نێودوەڵەتیەکان ئەرکی خۆیان بە جێ بێنن بۆ ئاگاداری لە شارومەندانی مەدەنی .

بڕیارنامەی 2401 ی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە 24 ی شوبات ، بە بابەتی دامەزراندنی ئاگربەسی سی رۆژە لە سوریا ، بە دەنگی هەموو ئەندامانی داییمی و ناداییمی واژۆ کرا .

...........