جان کریی"بەرجام"ی بە ڕوونترین ڕێککەوتن لە گۆێ زەوی زانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i352677-جان_کریی_بەرجام_ی_بە_ڕوونترین_ڕێککەوتن_لە_گۆێ_زەوی_زانی
کۆنەوەزیری کاروباری دەرڤەی ئەمریکا بە پشتیوانی لە بەرنامەی کۆهەنگاوی بەرجام ، بەرجامی بە پتەوترین ، دروست ترین ، وەڵامدەرترین وڕوون ترین ڕێککەوتن هەڵسەنگاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2018 16:34 Asia/Tehran
  • جان کریی

کۆنەوەزیری کاروباری دەرڤەی ئەمریکا بە پشتیوانی لە بەرنامەی کۆهەنگاوی بەرجام ، بەرجامی بە پتەوترین ، دروست ترین ، وەڵامدەرترین وڕوون ترین ڕێککەوتن هەڵسەنگاند.

جان کریی وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیەن وێڕای بەرەڤانی لە بەرجام " دۆناڵد ترامپی " سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە هۆی سیاسەتەکانی  چوونەدەری ئەم وڵاتە لە بەرجامی دایە بەر ڕەخنە وگازەندە. جان کریی لە درێژە دا وتی: وڵاتانێکی وەکوو فەرانسا، بەریتانیا وڕوسیا لە ڕاوێژکاری لەگەڵ ئێران هەروا چۆنیەتی بەرەوپێش بردنی ئەم ڕێککەوتنە ئەدەن بەر لێکدانەوە. ناوبراو لە بەشێکی تر لە ، وتووێژە کانی دائاکامی هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی کۆنگرەی ئەمریکای بە جێ هێوا زانی ولە دێموکراتەکان داوای کرد خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠٢٠ ئامادە بکەن. دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای ٢٠١٨ بە شێوەی یەک لایەنە لە رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک کە لە ساڵی ٢٠١٥ مۆر کرا ، چووە دەر. دوابەدوای چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ، وڵاتانی تری مۆر کەری ئەم رێککەوتنە وێڕای ڕەخنە گرتن لە بڕیاری واشنتۆن ، ڕایانگەیاند ، پێبەندن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران .