هێرشی داعش بۆسەر باشووری رۆژهەڵاتی لیبی 7 کوژراوی لێکەوتەوە
میدیاکانی لیبی شەوی رابردوو رایانگەیاند ، تیرۆریستانی داعش بە پەلامار بۆسەر ناوەندێکی پۆلیس لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لانیکەم حەوت کەسیان کوشت و دە کەسی دیکەیان بریندار کرد .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرچاوە خۆجێیەکان وتیان ، داعشیەکان بە 15 ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتایەسەر ئەم ناوەندەی پۆلیس .
لیبی لە کاتی ڕاپەڕینەکەی 2011 ی گەلی ئەم وڵاتە کە رووخانی رژیمی قەزافی لێکەوتەوە ، بە دەسوەردانی ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ئوروپایی و ناوچەکە رووبەڕووی توند ی و تیژی و بێسەقامی بووە .
لەسێ ساڵ لەمەوبەرەوە لیبی بە هۆی ناکۆکیی نێوان پارت و لایەنەکان ، دو پەرلەمانی هەیە ( پەرلەمانی تەبرەق لە رۆژهەڵات و پەرلەمانی ترابلۆس پتەختی لیبی) و دوو ئەرتەشیشی هەیە .
پەرلەمانی تەبرەق لە لایەن ئەرتەشی لیبیەوە بە فەرماندەریی حەفتەر داکۆکی لێدەدەکرێ و حکومەتی ویفاتقی نیشتمانیی فائیز سیڕاج کە پشتیوانیی رۆژاوا و ئەمریکای لە پشتە ، لە شاری ترابلۆس جێگیرە .
رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیش ئەم دۆخە لە بەرژەوەندیی خۆی بۆ دزەکرنە نێو ئەم وڵاتە خاوەن نەوتە دەقۆزێتەوە .