May 30, 2020 18:15 Asia/Tehran
  • درێژەی  ناڕەزایەتیەکان  لە ئەمریکا ، پۆرتلەند و  جۆرجیا و ئۆکلەند لە ئاگردان

شار و ویلایەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا هەروا لە ناڕەزایەتی بە کوشتنی ڕەش پێستێک لەو وڵاتە بوونەتە گۆڕەپانی تێکهەڵچوونی خەڵک لە گەڵ هێزە ئاسایشیەکان و لە هەندێ لە شارەکانیش باری نائاسایی ڕاگەیندراوە .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  فارس ؛  فەرمانداری جۆرجیا  بە دوای  داوای  سەرۆکی شارەوانی  ئانتالیا  باری نائاسایی  ڕاگەیاند  و بە نیازە  500  گاردی  نیشتمانی  بۆ  کۆنتڕۆڵ کردنی  شارەکە  ڕەوانە بکات .

  ناڕازایان   بینای  دادەوانی  پۆرتلەند  گەورەترین  شاری ویلایەتی  ئورگانیان   ئاگردا  ئەوە  لە حاڵێکدایە کە  هێندێکی  دیکە  باس  لە کونتڕۆڵی  دووبارەی    ئەو  بینایە  لە لایەن  هێزەکانی پولیسەوە دەکەن .

خەڵکی   ناڕازی لەو شارە    ژمارێک  لە فرۆشگەکانی    کۆمپانیای  ئەپڵیان  تاڵان کرد .

لە ئوکڵەند لە شارە گەورەکانی  کالیفوڕنیاش   دۆخەکە نالەبار  ڕاگەیندراوە و هەواڵەکان باس لە   تاڵانی   ناوەندە  بازەرگانیەکان  دەکات . 

دووشەمەی  ڕابردوو  ئەفسەرێکی  پوولیس  هەوڵیدا  بە ڕەفتارێکی  توند و تیژ  جۆرج فلۆید  کە بێ چەک بوو  قۆڵبەست بکات .

وێنەکان  نیشان ئەدات  کە ئەفسەری پولیسی  ئەمریکایی   ئەژنۆی خۆی لە سەر ملی  فلۆید دانا بوو  ئەو  کارە بووە هۆی مردنی  ئەو  ڕەش پێستە .

 

بۆچوونت