پەلامار بۆسەر ھێماکانی سەردەمانی کۆڵۆنیالیستی لە فەڕەنسە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i382813-پەلامار_بۆسەر_ھێماکانی_سەردەمانی_کۆڵۆنیالیستی_لە_فەڕەنسە
چالاکانی دژی رەگەز پەرستیی ، ھەڵانکوتایەسەر دوو پەیکەڕەی ھێمای سەردەمانی ئیستعمار و کۆیلەداریی لە فەڕەنسە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2020 16:50 Asia/Tehran
  • پەلامار بۆسەر ھێماکانی سەردەمانی کۆڵۆنیالیستی لە فەڕەنسە

چالاکانی دژی رەگەز پەرستیی ، ھەڵانکوتایەسەر دوو پەیکەڕەی ھێمای سەردەمانی ئیستعمار و کۆیلەداریی لە فەڕەنسە.

بەپێی راپۆرتی فڕانس 24 ، لە درێژەی ھەوڵە جیھانیەکان بۆ داگرتنی پەیکەرەکانی ھاوپێوەند بە دەورانی ئیستعمار و کۆیلەداریی لە جیھاندا ، دوو پەیکەرەی دەورانی ئیستعماری فەڕەنسە ئەمڕۆ دوشەممە  لە پاریس سوور کران . 

یەکێک لەو پەیکەرانە ھی ڤۆڵتێر ، بیرمەند و نووسەری ھەڵکەوتەی سەردەمی رۆشنگەری فەڕەنسەیە کە بەشێک لە سامانەکەی لە بازرگانیی دەورەی  ئیستعماریی وەدەست ھێنابوو . 

مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە ماوەیەک  لەمەوبەر لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ئەم ھێما ئیستعماریانەی بە بەشێک لە مێژووی فەڕەنسە دانابوو و دژایەتی کردبوو لە گەڵ لابردنیان .